گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیرى نەوتى ئێران: پێویستە ئامادەساز بین بۆ هەر هێرشێکى سەربازى و ئەلیکترۆنى

2019.09.29 - 21:29
وەزیرى نەوتى ئێران: پێویستە ئامادەساز بین بۆ هەر هێرشێکى سەربازى و ئەلیکترۆنى
ناس کورد- وەزیرى نەوتى ئێران ڕایگەیاند، پێوستە کەرتى نەوتى ئێران ئامادەسازى تەواو بکات بۆ ئەگەرى هەر هێرشێکى سەربازى یان ئەلیکترۆنى، ئەوەش لە ئەنجامى ئاڵۆزییەکانى نێوان ئەو وڵاتە و ئەمریکا. , پاش ئەوەى چەند ڕاپۆرتێک لە میدیاکانى ئەمریکا بڵاوبوونەوە کە واشنتن بەنیازە هێرشێکى ئەلیکتۆرنى فراوان بکاتە سەر ناوەندەکانى کەرتى نەوتى ئێران، بیژەن نامدار زەنگەنە، وەزیرى نەوتى ئێران ئاشکرایکرد: "لەسەر کۆمپانیاکانى نەوت و کەرتى وەبەرهێنانى نەوتى ئێرانە پێوستە لە حاڵەتى ئامادەباشیدا بن بۆ بەرپەرچدانەوەى هەر هێرشێکى ئەلیکترۆنى و سەربازى". , لە ڕاپۆرتە جیهانییەکاندا، ئاماژە بەوەکراوە، 21ى ئەم مانگە هێرشى ئەلیکترۆنى و ئینتەرنێتى کراوەتە سەر چەند کۆمپانیایەک کە لەبوارى پترۆکیمیایی لە ئێران کار دەکەن، بەڵام دەستەى فەرمى بەرپرس لە ئاسایشى ئەلیکترۆنى ئێران ئەو هێرشانەى ڕەت کردەوە. , ئێران ڕۆژ چوارشەممەى ڕابردووش ڕایگەیاند، دەستى بە پشکنینى لایەنى ئاسایشى دامەزراوەکانى نەوت و گاز کردووە، بۆ ئامادەکارى بۆ هەر بارێکى لەناکاو. , ,