گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمریکا پێش نمایشکردنی فیلمى جۆکەر ڕێکاری ئەمنی توند دەگرێتەبەر

2019.09.29 - 17:48
ئەمریکا پێش نمایشکردنی فیلمى جۆکەر ڕێکاری ئەمنی توند دەگرێتەبەر
ناس کورد- بەهۆی مەترسی تەقەکردن و دەستڕێژی گولەوە، بەرپرسانی سینەماکانی "لاندمارک" لە ئەمریکا بڕیاریاندا، ڕێگە نەدەن هەوادارانى فیلمى جۆکەر جلوبەرگ و ماسکی کارەکتەرەکە بپۆشن لەکاتی نمایشکردنی لە هۆڵەکانی سینەما. , هاوکات لەگەڵ بڕیارەکەی لاندمارک، دەزگای زانیاری فیدراڵی ئەمریکا "FBI" دەستی کردووە بە پەیڕەوکردنی ڕێکاری ئەمنی توند لە شەقامەکانی شاری لۆس ئەنجیلوسی ئەمرێکی، ئەوەش بۆ ڕێگریکردنی لەهەر ڕوداوێکی نەخوازراو لەکاتی نمایشکردنی فیلمەکە. , لەوبارەیەوە بەرپرسى ستۆدیۆکانی "واڕنەربڕۆس" بۆ دروستکردنی فیلمی سینەمایی لە ئەمریکا، پەیامێکی ئاڕاستەى هەوادارنی فیلمەکە کرد و تێیدا ئاماژەی بەوەکردووە، کە فیلمەکە بەهیچ شێوەیەک مەبەستی نییە تاوانباران وەک پاڵەوان دەربخات و چیرۆکی فیلمەکەش واقعی نییە و بەشێکە لە خەیاڵی نوسەرەکە. , هاوکات ئاژانسی ڕۆیتەرز، ڕاگەیاندراوێکی سوپای ئەمریکای بڵاوکردەوە کە هۆشداری داوەتە سەربازەکانی کە دەبێت ئاگادار بن لەکاتێکدا کە دەچنە سینەماکان بۆ تەماشاکردنی فیلمی جۆکەر بەوەى ئەگەری هەیە توشی ڕوداوی نەخوازراو بن. , بڕیارە  فیلمی جۆرکەر لە چواری تشرینی یەکەمی ئەمساڵ نمایش بکرێت، فیلمەکە لە مانگی ئابی ڕابردوودا خەڵاتی "شێری ئاڵتونی" بەدەستهێنا لەمیانەی بەشداریکردنی لە فێستیڤاڵی ڤێنیسایی نێۆدەوڵەتی بۆ سینەما لە وڵاتی ئیتاڵیا. , ئەو ڕێکارانەى پێش نمایشکردنى فیلەمەکە لەکاتێکدایە، لە ساڵى 2012 لەکاتى نمایشکردنى فیلمى باتمان بە ناوى دارک نایت، کە جۆرکەر لە بەشى پێشووى ڕۆڵى تێدا بینیبو، بەهۆی دەستڕێژی گولەوە لە ویلایەتی کۆڵڕادۆی ئەمریکا 10 کەس کوژران. https://www.youtube.com/watch?v=zAGVQLHvwOY , ,