گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەڵەى گەورەى کردووە

عادل عەبدولمەهدى لەسەر دورخستنەوەى فەرماندەکەى دژە تیرۆر بێدەنگى شکاند

2019.09.29 - 14:26
عادل عەبدولمەهدى لەسەر دورخستنەوەى فەرماندەکەى دژە تیرۆر بێدەنگى شکاند
ناس کورد-   عادل عەبدولمەهدى ڕایگەیاند، لە بڕیارى گواستنەوەى فەریق روکن عەبدلوەهاب ساعدى لە فەرماندەیی دژە تیرۆرەوە بۆ وەزارەتى بەرگرى پاشگەز نابێتەوە و نابێت ئەفسەرى سوپا بچێتە باڵیۆزخانەکان. . عادل عەبدولمەهدى سەرۆک وەزیرانى عێراق ئەمڕۆ 29ى ئەیلولى 2019 لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند "عەبدولوەهاب ساعدى هەڵەیکردووە کە دۆسیەى گواستنەوەى بردووەتە ناو ڕاگەیاندنەکانەوە". . وتیشى "ناکرێت ئەفسەر بچێتە باڵیۆزخانەکان، ئەوە کارێکى قبوڵکراو نییە، ناکرێت دامەزراوەى سەربازى بۆ کارى کەسى بەکاربهێنرێت". . جەختیشیکردەوە، ئەفسەر شوێنى پێگەکەى دیاریناکات، بەڵکو دەبێت فەرمان جێبەجێ بکات، بەڵام چوونى بۆ ڕاگەیاندنەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەڵەیەکى گەورەیە. . عەبدولوەهاب ساعدى یەکێک لە دیارترین فەرماندەکانى دەزگاى دژە تیرۆرى عێراقی بوو، لەچەند ڕۆژى ڕابردوودا بە فەرمانى عادل عەبدولمەهدى دورخرایەوە بۆ وەزارەتى بەرگرى. . ساعدى پێش دورخستنەوەى، ماوەیەک جێگرى فەرماندەى دژە تیرۆر بوو، بە زنجیرەیەک شەڕ ناسراوە کە بەفەرماندەیی ئەو هێزە عێراقییەکان بەسەر داعشدا سەرکەوتوون. . دواى دورخستنەوەى عەبدولوەهاب ساعدى بە ناس کوردى ڕاگەیاندبوو، “نازانم هۆى چى بووه‌ فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كانى عێراق فه‌رمانه‌كه‌ى ده‌ركردووه‌”. . .بەپێی بەدواداچونەکانى ناس کورد، عه‌بدولوه‌هاب ساعد پەیوەندى بە سەرۆک وەزیرانەوە کردووە و لەسەر دەرکردنى ئەو بڕیارە پرسیارى لێکردووە. . ساعدى لەو بارەیەوە وتى “په‌یوه‌ندیم به‌سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه‌ كرد و له‌هۆكاره‌كه‌م پرسى و پێموت شتێكت له‌گه‌ڵ مندا هه‌یه‌..؟” . به‌پێى وته‌كانى ساعدى عه‌بدولمه‌هه‌دیش له‌وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ى دا پێیوتوه‌ ئه‌و ئه‌فسه‌رێكى باش و به‌توانایه‌ و ئه‌وه‌شى كه‌ ڕوویداوه‌ ته‌نها فه‌رمان و خولێكه‌، دووباره‌ ساعدیش به‌سه‌ر سوڕمانێكه‌وه‌ وه‌ڵامى داوه‌ته‌وه‌ و پێیوتووه ‌”ئه‌وه‌یه‌ پاداشتى خزمه‌ته‌ باشه‌كه‌م.” . ساعدى پێیوایه‌ هۆكارى گواستنه‌وه‌كه‌ى بۆ وه‌زاره‌تى به‌رگرى “سزا و سوكایه‌تى كردنه‌” به‌خزمه‌ت و پله‌ سه‌ربازییه‌كه‌ى “له‌به‌ر پاراستنى شكۆ و پله‌كه‌ى بڕیاره‌كه‌ په‌سه‌ند دەکەم و هۆكاره‌كه‌شى په‌یوه‌ندیى به‌ململانێیى شه‌خسیه‌وه‌ بووه‌”.