گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لایەنە کوردییەکان سەرۆکى هاوپەیمانێتییەکەیان دیاریدەکەن

2019.09.29 - 12:45
لایەنە کوردییەکان سەرۆکى هاوپەیمانێتییەکەیان دیاریدەکەن
ناس کورد- لایەنە کوردییەکان ئەمڕۆ بۆ جارى دووەم کۆدەبنەوە، بۆ دیاریکردنى سەرۆکى هاوپەیمانێتییەکەیان بۆ هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکانى عێراق. . زمناکۆ جەلال، بەرپرسی ژورى هەڵبژاردنى گۆڕان و ئەندامى شاندى گۆڕان بۆ بەشداریکردن لەکۆبوونەوەکە بە ناس کوردى ڕاگەیاند "ئەمڕۆ یەکشەممە 29ى ئەیلولى 2019، کۆدەبینەوە بۆ تاوتوێکردنى پرسی دیاریکردنى سەرۆکى هاوپەیمانێتییەکە". . وتیشى "لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکى هاوپەیمانێتییەکە دیاریدەکرێت، بۆ ئەوەى رێوشوێنە ئیداریی و سیاسیەکان جێبەجێ بکات، لەکاتێکى تردا سەرۆکى لیستەکە دیاریدەکرێت". . لەبارەى ئەوەى کێ دەبێتە سەرۆکى هاوپەیمانێتییەکە، زمناکۆ جەلال باسى لەوەکرد، تا ئێستا هیچ ناوێک باسنەکراوە. . دوێنێ شەممە نۆ حزبى کوردستانى لە کۆبوونەوەیەکدا لە هەولێر ڕێککەوتن لەسەر ئەوەى لەژێر ناوى “هاوپەیمانى کوردستانی” بەشداری هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان لە پارێزگاکانى کەرکوک و دیالە و نەینەوا و سەڵاحەدین بکەن. . بڕیارە هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکانى عێراق جگە لە پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان لە نیسانى ساڵى داهاتوودا بەڕێوەبچێت.