گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕونکردنەوەى وەزارەت لەبارەى بچڕانی ئینتەرنێت لە هەموو عێراق

2019.09.29 - 09:31
ڕونکردنەوەى وەزارەت لەبارەى بچڕانی ئینتەرنێت لە هەموو عێراق
ناس کورد- وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتى عێراق ئەو دەنگۆیانەى ڕەتکردەوە کە باس لەوەدەکەن ئینتەرنێت لە هەموو عێراق دەبڕدرێت و دەڵێت، "ئەو بابەتە ڕاست نییە." . لە ڕاگەیەنراوێکدا، وەزارەتەکە دەڵێت، "ئەوەى لە چەند ماڵپەڕێکی هەواڵیدا هاتووە سەبارەت بە بچڕانی هێڵی ئینتەرنێت لە هەموو وڵات لە ئەمڕۆوە تا کاتێکی نادیار دورە لە ڕاستییەوە." . وەزارەتەکە داواشی لە هاوڵاتیان کردووە تەنها باوەڕ بە لێدوانی فەرمی بکەن و گوێ بەو جۆرە هەواڵانە نەدەن.