گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گۆڕانکارییەکانى کەشوهەوا مەترسیان لەسەر دانیشتوانى زەوى دروستکردووە

2019.09.28 - 23:20
گۆڕانکارییەکانى کەشوهەوا مەترسیان لەسەر دانیشتوانى زەوى دروستکردووە
ناس کورد- بەگوێرەى راپۆرتە زانستییەکان بەهۆى گۆڕانکارییەکانى کەشوهەواوە مەترسى لەسەر ژیانى دانیشتوانى گۆى زەوى دروستبووە و بەشێک لە توێژەران بەباشى دەزانن بۆ مانەوەى مرۆڤ زەوى بەجێبهێڵرێت و روو لە بۆشایى ئاسمان بکرێت. . بەهۆی هەڵکشانی ئەو مەترسیانەی کە هەڕەشە لە ژیانی مرۆڤایەتی دەکەن  لەسەر گۆی زەوی،بە تایبەتی  دوای ئەوەی لەم ساڵانەی دوایدا  کەشوهەوای سەر ڕووی زەوی  گۆڕانکارێکی زۆری بەسەردا هاتووە و بووەتە مایەی زیادبوونی دیاردە سروشتییەکان لە لافاو و نەمانی چەندین جۆر لە ئاژەڵ  و زیندەوەرەکان و کەوتنەوەی ئاگر لە دارستانەکان، وایکردووە لە ئێستادا بیر لەوە بکرێتەوە کە مرۆڤ بۆ ئەوەی خۆی لە نەمان ڕزگار بکات بیر لە بەجێهشتنی ژیان لەسەر زەوی بکاتەوە و  لە چەند کۆمەڵگایەک لە دەرەوەی بەرگە هەوادا بژی. . لە میانەی ڕاپۆرتێکی ماڵپەری" میتو وێب"ی ئیتاڵی، چەند پێشنیارێک  سەبارەت بە ژیان لە پاشەڕۆژدا چۆن دەبێت؟ ئاماژە بە پێشنیارێکی جیف بیزوس کراوە، کە دەڵێت :"مروڤ دەبێت زەوی بەجێبهێڵێت". . ئاماژە بەوەش دەکات کە" مرۆڤ لە داهاتوویەکی دووردا لە چەند کۆمەڵگایەکی خولاو بەدوری زەویدا  لە بۆشایی ئاسمان دەژی". .   بیرۆکەکەی بیزوس لە بیرۆکەیەکی زانای فیزیا و گەردووناس" جیرارد ئۆنیل" هەڵقوڵاوە کە لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا بیرۆکەی ئەوەی هەبوو کە دەتوانرێت دوو کۆمەڵگاى نیشتەجێبوون دروستبکرێت ڕووبەری هەر یەکێکیان  بەپانی شەش کیلۆمەتر بێت و درێژییەکەیشان 26 کیلۆمەتر بێت  ئەو دوو کۆمەڵگایەش لە بۆشایی ئاسمان بەدەوری خۆیان بسوڕێنەوە بە پێچەوانەی میلی کاتژمێر بۆ ئەوەی بەبەردەوام ڕووبەرووی خۆر ببنەوە. . بیزوس، پیشنیاری ئەوەشى کردووە، دەبێت زنجیرەیەک کۆمەڵگەی لەو جۆرە دروستبکرێت بۆ ئەوەی بەشێکی بۆ حەوانەوە بەکاربهێنرێت و بەشەکانی دیکەش بۆ  پیشسازی و بەسەربردنی کاتی خۆش.   بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی  ماڵپەری " میتو وێب"، ئەگەری هەیە لەگەڵ هاتنی ساڵی 2028 مرۆڤ بتوانێت لەسەر مانگ بژی بەمەرجێک چارەسەرێک بۆ شەوانی ساردى سەر گۆی مانگ بدۆزرێتەوە. . هاوکات ئیلون ماسک، دامەزرێنەری کۆمپانیای " سپیسئێکس" لەو بڕوایەدا ئەگەر مرۆڤ بتوانێت سود لە سروشتی سەر مەریخ وەربگرێت ،ئەوا دەتوانێت بە شێوەیەکی باش سود لەو هەسارەیە وەربگرێت بۆ ژیان. .