گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەچێتە ناو هاوپەیمانى حزبە کوردییەکانەوە

نەجمەدین کەریم دەستبەردارى دروستکردنى لیستى سەربەخۆ بوو

2019.09.28 - 15:16
نەجمەدین کەریم دەستبەردارى دروستکردنى لیستى سەربەخۆ بوو
ناس کورد –   نەجمەدین کەریم پارێزگارى پێشووى کەرکوک دەستبەرداری پێکهێنانى لیستى سەربەخۆ بووە بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان لە کەرکوک، دواى ئەوەى حزبە کوردییەکان لەسەر هاوپەیمانێتییەک ڕێککەوتن. . نەشوان جەلال، بەڕێوەبەرى نوسینگەى نەجمەدین کەریم بە ناس کوردى ڕاگەیاند: "لەدواى پێکهێنانى لیستى هاوبەشى لایەنە کوردییەکانەوە، نەجمەدین کەریم لیستى جیا دروستناکات و دەچێتە ناو ئەو لیستە هاوبەشەوە". . لەدوای دروستکردنی “کەرکوک کوردستانییە”.. نەجمەدین کەریم لیستى جیای دەبێت؟ . باسى لەوەشکرد، پێشتر نەجمەدین کەریم لەو بارەیەوە لەگەڵ سەرکردەکانى پارتى و یەکێتى قسەیکردووە، کە پێی باشە کورد بەیەک لیست بچێتە هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکانەوە لە ناوچە جێناکۆکەکان. . نەشوان جەلال جەختیکردەوە، ئەگەر حزبە کوردییەکان پابەندى دروستکردنى لیستى هاوبەش نەبن و هەریەکەیان بەجیا بچێتە هەڵبژاردنەوە، نەجمەدین کەریمیش جارێکى تر پرسی لیستى سەربەخۆ تاوتوێ دەکاتەوە. . نۆ حزبى کوردستانى ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەیەکدا لە هەولێر ڕێککەوتن لەسەر ئەوەى لەژێر ناوى “هاوپەیمانى کوردستانی” بەشداری هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان لە پارێزگاکانى کەرکوک و دیالە و نەینەوا و سەڵاحەدین بکەن. . بڕیارە هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکانى عێراق جگە لە پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان لە نیسانى ساڵى داهاتوودا بەڕێوەبچێت.