گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەسەر شەڕکردن بەچەک، مامۆستایەکى زانکۆ و فەرمانبەرێکى پەروەردە دەستگیرکران

2019.09.28 - 12:01
لەسەر شەڕکردن بەچەک، مامۆستایەکى زانکۆ و فەرمانبەرێکى پەروەردە دەستگیرکران
ناس کورد-   لە پارێزگاى میسان، مامۆستایەکى زانکۆ و فەرمانبەرێک دەبێتە شەڕیان و چەکیان بەکارهێنا، بەوهۆیەشەوە دەستگیرکران. . ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، 28ى ئه‌یلولى 2019 ، پۆلیسى میسان له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند، به‌هۆى ئه‌وه‌ى شه‌ڕێك له‌نێوان مامۆستایه‌كى زانكۆ و فه‌رمانبه‌رێكى په‌روه‌رده‌ی سنوره‌كه‌ دروست بووه‌ و چه‌كى تێدا به‌كارهێنراوه‌، مامۆستاكه‌ و فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ ده‌ستگیركراون. . ئاماژه‌ى بەوەشکردووە، كێشه‌كه‌ كۆمه‌ڵایه‌تى بووه‌ په‌یوه‌ندى به‌ناكۆكى له‌سه‌ر زه‌وى شارۆچكه‌ى مه‌یمونه‌ى سه‌ر به‌پارێزگاكه‌ بووه‌. . پۆلیسى میسان باسى لەوەشکردووە، له‌كاتى هەڵگیرسانى شه‌ڕه‌كه‌دا ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانى پۆلیس گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنه‌كه‌ و فەرمانبەرەکە و مامۆستاکەیان ده‌ستگیر كردووه‌ و ڕووبه‌ڕووى دادگا ده‌كرێنه‌وه‌.