گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

قەڵغانێکى جیاواز هاوکێشەى شەڕەکان دەگۆڕێت

2019.09.28 - 10:27
قەڵغانێکى جیاواز هاوکێشەى شەڕەکان دەگۆڕێت
ناس کورد- سوپاى ئه‌مریكا سه‌رقاڵى دروستكردنى قه‌ڵغانێكى سه‌رسنگه‌ بۆ سه‌ربازه‌كانى، له‌ڕووى پێكهاته‌ى ماده‌كانی و كێشه‌ و به‌رگه‌گرتنى بۆ ته‌نه‌ تونده‌كان زۆر جیاوازتره‌ له‌چاو قه‌ڵغانه‌ كۆنه‌كه‌ و ئه‌گه‌رى مه‌ترسى مردن له‌سه‌ر سه‌ربازه‌كان كه‌متر ده‌كاته‌وه‌. . به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى تۆڕى هه‌واڵى فۆكس نیوزى ئه‌مریكیى، سوپاى ئه‌مریكا سه‌رقاڵى دروستكردنى قه‌ڵغانێكه‌ بۆ سه‌رسنگى سه‌ربازه‌كانى، به‌ڕێژه‌ى 64% به‌رگه‌ى به‌ركه‌وته‌ تونده‌كان ده‌گرێت و كێشه‌كه‌شى له‌چاو ئه‌و قه‌ڵغانه‌ى كۆنه‌ى ئێستا هه‌شتجار كه‌متره‌ و له‌ماده‌ى فۆلاز دروستده‌كرێت. . ئیڤان ڕنرستۆرم، به‌ڕێوه‌به‌رى تاقیگه‌ سه‌ربازییه‌كانى سه‌ر به‌ سوپاى ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندووه‌، له‌ ئێستادا به‌هاوكارى تاقیگه‌ى سوپا و زانكۆى پۆڤالۆ سه‌رقاڵى دروستكردنى ماده‌یه‌كى تێكه‌ڵه‌ى گیراوه‌ن بۆ دروستكردنى قه‌ڵغانه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ى زیاتر تواناى بەرپەرچدانەوەى كاریگه‌ریى ته‌نه‌ تونده‌كانى هه‌بێت. . قه‌ڵغانەکە كه‌ ئێستا له‌لایه‌ن سه‌ربازه‌كانى ئه‌مریكاوه‌ له‌كاتى شه‌ڕدا به‌كارده‌هێنرێت كێشه‌كه‌ى نزیكه‌ى 16 كیلۆیه‌ و له‌لیمفه‌ تێكه‌ڵه‌كان و چه‌ند ماده‌یه‌كى ترى ڕه‌ق . . به‌ڵام ئه‌و مادانه‌ى له‌ قه‌ڵغانه‌ نوێیه‌كه‌دا به‌كارده‌هێنرێن جیاوازترن، له‌وانه‌ى ماده‌ى ئیسلین كه‌ گه‌ردیله‌كانى له‌پلاستێك ده‌چێت به‌جیڕ و ڕه‌ق ناسراوه‌ و ده‌توانێت به‌رگه‌ى ته‌نه‌ تونده‌كان بگرێت سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش كێشه‌ى له‌چاو قه‌ڵغانه‌ كۆنه‌كه‌دا زۆر كه‌متره‌. . سوپاى ئه‌مریكا به‌وه‌ ناسراوه‌ به‌شێوه‌یه‌كى پێشكه‌وتوو قه‌ڵغانى سه‌رسنگ له‌لایه‌ن سه‌ربازه‌كانییه‌وه‌ به‌كار ده‌هێنرێت ئه‌وه‌ش بۆ دورخستنه‌وه‌ى زیانى سه‌ربازه‌كانیان له‌كاتى شه‌ڕ و پێكدادانه‌كاندا.