گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خانەقین.. بەهۆى هێرشێکى داعشەوە دوو برا گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش برینداربوو

2019.09.28 - 08:37
خانەقین.. بەهۆى هێرشێکى داعشەوە دوو برا گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش برینداربوو
ناس کورد- درەنگانى شەوى ڕابردوو چەکدارانى داعش هێرشیان کردە سەر گوندێکى سنورى خانەقین و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکى دیکەش برینداربوو. . سەرچاوەیەکى سەربازى لەخانەقین بە ناس کوردى ڕاگەیاند، هێرشەکەى داعش بۆ سەر سنورى گوندى مێخاس بووە، کە فەوجى یەکى لیواى هەشتى سنورى سوپاى عێراق لێ جێگیرە. . وتیشى "بەهۆى هێرشەکەوە دوو کەس شەهیدبوون و کەسێکى تریش برینداربووە، کە سەرجەمیان کاکەین". بەپێی بەدواداچوونى ناس کورد، ئەو دوو کەسەى گیانیان لەدەستداوە بران، یەکێکیان بەناوى (ڕۆکان نامیق) لەکاتى هێرشەکەدا گیانى لەدەستداوە، براکەشى بەناوی (عمران نامیق) برینداربووە، دواتر بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانى لەدەستداوە. . ماوەیەکە جموجۆڵى شانە نوستووەکانى چەکدارانى داعش ڕوویان لە زیادبوون کردووە و تەکتیکى نوێ لە هێرشەکانیاندا بەکاردەهێنن بۆ سەر هاوڵاتییان و هێزە ئەمنییەکان و سوپا، هێزە ئەمنى و سەربازییەکانیش چەند ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ لەناوبردنیان ئەنجامداوە.