گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

لەکاتی بەڕێوەچوونی مۆندیالدا قەتەر ڕێگە بە خواردنەوە کهولییەکان دەدات؟

2019.09.27 - 18:33
لەکاتی بەڕێوەچوونی مۆندیالدا قەتەر ڕێگە بە خواردنەوە کهولییەکان دەدات؟
ناس کورد-   بەرپرسانی وڵاتی قەتەر سەبارەت بە خواردنەوە کهولییەکان لەکاتی بەڕێوەچوونی مۆندیالی 2022 لەو وڵاتە  ئاشكرایان کرد کە هاندەران دەتوانن ئەو خواردنەوانە بخۆنەوە و بۆ بەدەستهێنانیشی ئاسانکارییان بۆ دەکەن. . ناسڕ خاتر، بەرپرسی لیژنەی ڕێکخستنی مۆندیالی 2022ی قەتەر لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند : "خواردنەوە کهولییەکان بەشێک نین لە فەرهەنگ و کلتوری ئێمە، بەڵام قەتەر وڵاتێکی میانڕەوە و ڕێز لەو میوانانە دەگرێت سەردانی دەکەن". . وتیشی، لە قەتەر لە هەموو جێگایەکدا خواردنەوە کهولییەکان نافڕۆشرێت، بەڵام پلانیان داناوە لە کاتی بەڕێوەچوونی مۆندیالدا هەندێک جێگای تایبەت بە فڕۆشتنی ئەو خواردنەوانە بکەنەوە، بۆ ئەوەی ئەو هاندەرانەی لە وڵاتانی بیانییەوە دەچنە ئەو وڵاتە بە ئاسانی ئەو خواردنەوانەیان دەستبکەوێت، بەڵام باجێکی زیاتر دەخەنە سەر ئەو خواردنەوانە. . سەبارەت بەوەی دەتوانن لە ڕووی ئەمنییەوە کۆنتڕۆڵی دۆخەکە بکەن لەکاتی مەستبوونی هاندەراندا، بەپرسی لیژنەی ڕێکخستنی مۆندیالەکە ئاماژەی بەوە کرد:"ئێمە ئەمنییەتێکی زۆر بۆ هەموو هاندەران دابین دەکەین، گرنگ ئەوەیە ئەوان دڵخۆش بن و چێژ لە مۆندیالی وڵاتەکەمان وەربگرن". . ئەمە لەکاتێکدایە، قەتەر وڵاتێکی ئیسلامییە و میوانداری یارییەکانی مۆندیالی 2022 دەکات و لە چەندین وڵاتی جیاوازەوە هاندەرانی سەردانی دەکەن بۆ هاندانی وڵاتەکەیان لە پاڵەوانێتییەکەدا. .