گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتى بەرگرى عێراق لەوەڵامى باڵیۆزى ئێران: بەکارهێنانى عێراق بۆ هێرشکردن هێڵى سوورە

2019.09.27 - 18:03
وەزارەتى بەرگرى عێراق لەوەڵامى باڵیۆزى ئێران: بەکارهێنانى عێراق بۆ هێرشکردن هێڵى سوورە
ناس کورد-   وەزارەتى بەرگرى عێراق وەڵامى باڵیۆزى ئێرانى لەوڵاتەکەى لەبارەى هێرشکردنە سەر ئەمریکا دایەوە و رایگەیاند "بەکارهێنانى خاکى عێراق بۆ هێرشکردن هێڵى سوورە". . وەزارەتى بەرگرى عێراق وەڵامى هەڕەشەیەکى ئیرەج مەسجدى،  باڵیۆزى ئێرانى دایەوە و ڕایگەیاند "عێراق هەموو جۆرە هێرشێکى ئێران و ئەمریکا بۆ سەر یەکترى لەخاکەکەیەوە ڕەتدەکاتەوە و بەکارهێنانى خاکەکەشى لەلایەن هەر وڵاتێکەوە بەهێڵى سوور دەزانێت". .   ئەمڕۆ (هەینى ، 27ى ئەیلولى 2019) تەحسین خەفاجى، وتەبێژى وەزارەتى بەرگرى عێراق لەلێدوانێکى دا بۆ ئاژانسى ئاڕتى ڕووسى ڕایگەیاند :"عێراق هەموو جۆرە هێرشێکى ئێران بۆ سەر ئەمریکا و بەپێچەوانەشەوە هێرشى ئەمریکا بۆ سەر ئێران لەخاکى عێراقەوە ڕەتدەکاتەوە و بەکارهێنانى خاکەکەشى بەهێڵى سوور دەزانێت". . وتەبێژەکەى وەزارەتى بەرگرى ئەوەشى ڕوونکردەوە، عێراق نابێتە سەکۆیەک بۆ دەستدرێژیکردنە سەر ئێران هەروەها ڕێگەش نادات خاکى عێراق بکرێتە جێى هەڕەشە بۆ سەر بەرژەوەندییەکانى ئەمریکا. . وتەکانى بەرپرسەکەى وەزارەتى بەرگرى عێراق دواى ئەوە هات، ئیرەج مەسجدى، باڵیۆزى ئێران لەعێراق لەمیانى چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند "ئەگەر ئەمریکا هەر هێرشێک بکاتە سەر ئێران ئەوانیش  بۆردوومانى هێزەکانى ئەمریکا لەعێراق دەکەن".   .