گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمانى کوردستان کۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر هەموارى پەیڕەوى ناوخۆ دەدات

2019.09.27 - 13:57
پەرلەمانى کوردستان کۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر هەموارى پەیڕەوى ناوخۆ دەدات
ناس کورد- هەفتەى داهاتوو پەرلەمانى کوردستان کۆدەبێتەوە، بەمەبەستى دەنگدان لەسەر هەموارکردنەوەى پەیڕەوى ناوخۆى پەرلەمان. . ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، دانیشتنى پەرلەمان رۆژی یه‌كشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2019/9/29 بەڕێوەدەچێت. . ئاماژەى بەوەشکردووە، بەرنامەى کارى دانیشتنەکە، ده‌نگدانە له‌سه‌ر هه‌موارى یه‌كه‌می په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌پێی حوكمى ماده‌كانى (90، 91، 93، 96، 97، 125)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان. . پڕۆژەى هەموارەکە لەلایەن 29 پەرلەمانتارى فراکسیۆنەکانى پارتى و یەکێتى و گۆڕانەوە ئامادەکراوە، بۆ هەموارکردنەوەى 16 ماددەى پەیڕەوى ناوخۆى پەرلەمان، کە لە دانیشتنى پێشوویدا پەرلەمان تاوتوێی پڕۆژەکەى کرد. . بەپێی خاڵێکى هەموارەکە، پەرلەمانتار دەتوانێت لە فراکسیۆنەکەى جیابێتەوە و فراکسیۆنێکى دیکە دروستبکات، ئەوەش ڕێگە لەبەردەم پەرلەمانتاران دەکاتەوە بۆ جیابوونەوە لە فراکسیۆنەکانیان. . بەپێی ماددەیەکى دیکەى پڕۆژەى هەموارکردنەوەى پەیڕەوى ناوخۆى پەرلەمان، لیژنەکانى پەرلەمان لە 15 لیژنەوە بۆ 19 لیژنە زیاد دەکرێن و بەئامادەبوونى زۆرینەى ئەندامان پەرلەمان دەتوانێت کۆبێتەوە، لەکاتێکدا پێشتر دانیشتنى پەرلەمان پێویستى بە زۆرینەى ڕەها بوو.