گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەنزینخانەیەک لە هەولێر ئاگرى گرت و بەهۆیەوە کەسێک برینداربوو

2019.09.27 - 11:55
بەنزینخانەیەک لە هەولێر ئاگرى گرت و بەهۆیەوە کەسێک برینداربوو
ناس کورد-   ئاگرێکی گەورە لە بەنزینخایەکی شاری هەولێر کەوتەوە و بەوتەی بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی هەولێر، بەهۆی ئاگرەکەوە کەسێک بریندار بووە و سێ تانکەریش سوتاون. . دوای کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە شوان عەبدولقادر، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "ئاگرەکە بەهۆی گواستنەوەی بەنزین لە تانکەرێک بۆ تانکەرێکی دیکە لە بەنزینخایەکەدا کەوتووەتەوە لەسەر ڕێگای هەولێر- کەرکوک ". . وتیشی، زیانە مادییەکانی ڕووداوەکە زۆرن و جگە لە بەنزینخانەکە سێ تانکەریش سوتاون، بەڵام زیانی گیانی نەبووە و تەنها کارمەندێکی بەنزینخانەکە سوتاوییەکی کەمی هەیە. . ئاماژەی بەوەشکرد، "کەمتەرخەمی" لە شۆفێری تانکەرەکاندا بووە، چونکە ئەو ماتۆڕەی بەنزینەکەیان پێ گواستووەتەوە هیچ مەرجێکی بەرگریی شارستانی تێدا نەبووە. [video width="1920" height="1072" mp4="https://www.nasnews.com/assets/uploads/2019/09/agar-hawler.mp4"][/video]