گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئێران هەڕەشەى بەئامانجگرتنى هێزەکانى ئەمریکا لە عێراق دەکات

2019.09.27 - 11:03
ئێران هەڕەشەى بەئامانجگرتنى هێزەکانى ئەمریکا لە عێراق دەکات
ناس کورد- باڵیۆزى ئێران لە بەغدا هەڕەشەى بە ئامانجگرتنى هێزەکانى ئەمریکاى لەعێراق کرد، ئەگەر واشنتن هێرشبکاتە سەر وڵاتەکەى. . ئیرەج مەسجدى، باڵیۆزى ئێران لە بەغدا بە کەناڵى دیجلەى عێراقى ڕاگەیاندووە "ئێران هێزەکانى ئەمریکا لە عێراق و هەر شوێنێکى دیکە دەکاتە ئامانج، ئەگەر ئەمریکا هێرش بکاتە سەر وڵاتەکەمان". . وتیشى "ئێران نایەوێت بچێتە شەڕەوە لەگەڵ ئەمریکا و هەر وڵاتێکى دیکە، شەڕ لەبەرژەوەندى ئەمریکا و ئێراندا نییە". . ئیرەج مەسجدى جەختیکردووەتەوە، هەڵوێستى ئەوان بەرگریکردنە و وەڵامى هەر هێرشێک دەدەنەوە کە بکرێتە سەریان. . باسى لەوەشکردووە، کە پێویستە هێزەکانى ئەمریکا لە عێراق و سەرجەم وڵاتانى دیکەى ناوچە بچنە دەرەوە. . بەوتەى ئیرەج مەسجدى، ئەمریکا دەستوەردان دەکات لە کاروبارى عێراق و ناوچەکە و پێویستە پێشبینى وەڵامدانەوە بکات، ئەگەر هەر کێشەیەک بۆ ئێران دروستبکات.