گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆى کچە مۆدێلێکى تێدا بڵاوکراوەتەوە

ماڵپەڕى دەزگای ئاسایشى نیشتیمانى عێراق هاککرا

2019.09.27 - 10:18
ماڵپەڕى دەزگای ئاسایشى نیشتیمانى عێراق هاککرا
ناس کورد-   ماڵپەڕى فەرمى دەزگاى ئاسایشى نیشتیمانى عێراق لەسەر تۆڕى ئینتەرنێت هاککراو لەسەر روپەڕى ماڵپەڕەکە ڤیدیۆیەکى پێشووى تارە فارس کچە مۆدێلى عێراقى بڵاوکراوەتەوە. . لە ماڵپەڕەکەدا پەیامێکى درێژ بڵاوکراوەتەوە لەلایەن ئەو کەسانەوە کە هاکیان کردووە و ناویان لە خۆیان ناوە گروپى "ماکس پرو". . هاککەرەکان ناوى چوار فەرمانبەرى دەزگاکە و چەند کەسێکى دیکەیان نوسیوە، کە بەوتەى ئەوان پۆستەکانیان بە خراپى بەکارهێناوە. . هەروەها مۆڵەتى 72 کاتژمێریان دیاریکردووە کە ئەگەر لیژنەیەکى لێکۆڵینەوە لە سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران کارنەکات دژى ئەو کەسانە، ڕێوشوێنى دیکە دەگرنەبەر.