گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشتییە بەریتانییەکە بەندەر عەباسی جێهێشت

2019.09.27 - 09:45
کەشتییە بەریتانییەکە بەندەر عەباسی جێهێشت
ناس کورد- ئەو کەشتییە نەوت هەڵگرەی بەریتانیا کە لەلایەن ئێرانەوە دەستیبەسەردا گیرابوو، دەستى بە جوڵەکردن کردووە. . بەپێی کەناڵى سکای نیوز، کەشتی نەوت هەڵگری "ستینا ئیمپێرۆ"ی بەریتانیا کە لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە دەستیبەردا گیرابوو، کەوتووەتە جوڵە و بەندەری عەباسی بەجێهێشتووە. . ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە، حەسەن ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاندبوو، لێکۆڵینەوە یاساییەکان لەگەڵ کەشتییە نەوت هەڵگرەکەی بەریتانیا کۆتایی هاتووە و پێدەچێت بەمنزیکانە ئازاد بکرێت. . سوپاى پاسدارانى ئێران لە 19ى تەمموزى ڕابردوودا دەستیبەسەر کەشتییەکەدا گرت، دواى دوو هەفتە لە دەستبەسەرداگرتنى  کەشتییەکى ئێرانى لە دورگەى جەبەل تارق لەلایەن بەریتانیاوە کە لە ئابى ڕابردوودا ئازادکرا.