گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆنسێرتەکەى هانى و فرمێسک هەڵوەشایەوە و کەسێک پارەى بلیتەکانى دزى و هەڵهات

2019.09.26 - 20:17
کۆنسێرتەکەى هانى و فرمێسک هەڵوەشایەوە و کەسێک پارەى بلیتەکانى دزى و هەڵهات
ناس کورد- ئەو کۆنسیرتەى کە بڕیار بوو ئەمشەو بۆ هەریەک لە هونەرمەندانى گۆرانیبێژ هانى و فرمێسک ئەنجام بدرێت بەهۆى دزینى پارەى بلیتەکانى کۆنسێرتەکەوە، هەڵوەشێنرایەوە. . لە گرتەیەکى ڤیدیۆیى کە کەمێک لەمەوبەر ئەو دوو ژنە هونەرمەندە بڵاویان کردەوە داواى لێبوردن لە هەوادارانیان دەکەن و جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە کەسێکى رۆژهەڵاتى کوردستان پارەى بلیتەکانى کۆنسێرتەکەى بردووە و هەڵهاتووە و بەڵێنى ئەوەش دەدەن ناوى و وێنەى ئەو کەسە بڵاوبکەنەوە لە ئایندەیەکى نزیکدا. . https://www.instagram.com/tv/B24YacCoLg2/?utm_source=ig_web_copy_link