گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سلێمانی، یاریگایەکی نێودەوڵەتی 25 هەزار کەسی دروستدەکرێت

2019.09.26 - 20:01
سلێمانی، یاریگایەکی نێودەوڵەتی 25 هەزار کەسی دروستدەکرێت
ناس کورد-   وەزارەتی وەرزش و لاوانی عێراق پلانی هەیە یاریگایەکی نێودەوڵەتی لە شاری سلێمانی دروست بکات کە 25 بۆ 30 هەزار هاندەر دەگرێت و هەندێک پاڵەوانێتی ئاسیایی و ناوخۆیی پیاوان و ژنانیش لە سلێمانی ئەنجامبدرێن. . ڕیاز ئەحمەد ئەلعوبەیدی، وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق ڕایگەیاندووە، لە داهاتوودا هەندێک پاڵەوانێتی ئاسیایی و ناوخۆیی لە هەرێمی کوردستان و شاری سلێمانی ئەنجامدەدەن و جگە لە پاڵەوانێتی پیاوان، پاڵەوانێتی ژنانیش دەگرێتەوە. . وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق ئاماژەی بەوەشكردووە، پلان دادەنێن کە یاریگایەکی نێودەوڵەتی کە 25 بۆ 30 هەزار هاندەر بگرێت لە شاری سلێمانی بکەنەوە بۆ ئەنجامدانی ئەو پاڵەوانێتیانە تێیدا و خزمەتکردنی وەرزش لە هەرێم هاوشێوەی شارەکانی دیکەی عێراق. . وتەکانی وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق لە میانەی کۆبوونەوەیەکیدا بووە لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی، بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری هەرێم دەربارەی پێشخستنی وەرزش لە هەرێمی کوردستان و سلێمانی. . لای خۆیەوە ئەحمەد فاتیح ، سکرتێری لاهور شێخ جەنگی زانیارییەکانی بۆ ناس کورد پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند، وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق بەڵێنی داوە هاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی عێراق هەوڵ بدەن وەرزشی هەرێمی کوردستان پێش بخەن. .