گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەبێت چ پلانێک لەو کۆبونەوەیەدا داڕێژرابێت؟

کۆبوونەوەى خامنەیى و حەسەن نەسروڵا و قاسم سولەیمانى کاردانەوەى لێکەوتەوە

2019.09.26 - 18:49
کۆبوونەوەى خامنەیى و حەسەن نەسروڵا و قاسم سولەیمانى کاردانەوەى لێکەوتەوە
ناس کورد- نوسینگەى ڕابەرى باڵاى شۆڕشى ئێران، بۆ یەکەمجار وێنەیەکى خامنەیى و حەسەن نەسروڵا، ئەمیندارى گشتى حزبوڵاى لوبنانى و قاسم سولەیمانى بڵاوکردەوە و بەوەش کاردانەوەى جیاجیاى لێکەوتەوە. . دوابەدواى بڵاوکردنەوەى وێنەکە لەلایەن گۆڤارى (مەسیرى) ئێرانیى کە لەلایەن دەزگاى چاپ و بڵاوکراوەى خامنەیەوە دەردەچێت، چاوپێکەوتنێکى حەسەن نەسروڵا، ئەمیندارى گشتى حزبوڵاى لوبنانى بڵاوکرایەوە و وێنەى ئەو سێ کەسایەتیەش کە پێشتر لەلایەن نوسینگەى ڕابەرى باڵاى ئێرانەوە بڵاوکرابوەوە کراوەتە بەرگى سەرەکى گۆڤارەکە و چاوپێکەوتنەکەش ناونراوە (هاوکێشەکانى سەرکەوتن). . نوسینگەى عەلى خامنەیى هیچ ڕونکردنەوەیەکى لەسەر وێنەکە ئاشکرا نەکردووە، تەنها ئاماژەى بۆ ئەوە کردووە، وێنەکە لەکۆبونەوەیەکى خامنەیى و نەسروڵادا گیراوە. . بەگوێرەى زانیاریی میدیاکانیش بڵاوکردنەوەى وێنەى خامنەیى و نەسروڵا و قاسمى سولەیمانى دواى ئەنجامدانى سەردانێکى نهێنی ئەمیندارى گشتى حزبوڵاى لوبنانى دێت بۆ تاران بەمەبەستى کۆبوونەوەى نهێنى لەگەڵ خامنەیى. . حەسەن نەسروڵا بەسەرکردەیەکى نزیک لە ئێران و ڕابەرە باڵاکەى دادەنرێت و بەردەوام لەکاتى گرژبونى پەیوەندیەکانى ئێران و ئەمریکادا لێدوانى توند دژى ئەمریکا دەدات. . لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانیشەوە پرسیار و کۆمێنتى فراوان بەدواى بڵاوکردنەوەى وێنەکەدا هاتووە و زۆرترین پرسیار لەو بارەیەوە وروژێنراوە، دەبێت چ پلانێک لەو کۆبونەوەیەدا داڕێژرابێت..؟ خراوەتە ڕوو. . ماوەیەکە ڕابەرى باڵاى شۆڕشى ئێران، سەرکردەى ئەو حزبانە دەبینێت لەناوچەکەدا کە بەنزیکى ئێران ناوزەد دەکرێن، لەو چوارچێوەیەشدا و مانگى ئابى ئەمساڵ، خامنەیى پێشوازى لەوەفدێکى حوسییەکانى یەمەن کرد. .