گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مەحمود عوسمان: هەرێم جگە لە بەغدا هیچ بژاردەیەکى ترى سەرکەوتووى لەبەردەممدا نیە

2019.09.26 - 17:39
مەحمود عوسمان: هەرێم جگە لە بەغدا هیچ بژاردەیەکى ترى سەرکەوتووى لەبەردەممدا نیە
ناس کورد- مەحمود عوسمان، کەسایەتی سیاسى ناسراوى کورد، رایگەیاند :"کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى لەسەرووى هەمووشیانەوە ئەمریکا یەکیانگرت و پشتیان کردە کورد و دانیان بە ڕیفراندۆمەکەى ساڵى 2017 نەنا و ڕەتیانکردەوە". . مەحمود عوسمان، سیاسەتمەدارى ناسراوى کورد بە میدیاکانى عێراقى وت "کورد وەکو نەتەوە دەوڵەتێکى پێویستە، بەڵام کاتەکەى گونجاو نییە". . بەوتەى مەحمود عوسمان، هەموو کات ئەمریکا پشتدەکاتە نەتەوە ژێر دەستەکان و هەر نەتەوەیەکیش پشت بەئەمریکا ببەستێت زیانمەند دەبێت. . ئەو لەو بڕوایەدایە کە ئەمریکا تەنها بەرژەوەندییەکانى خۆى بەلایەوە مەبەستە بەتایبەتى لەسەردەمى تڕەمپ دا کە بەدواى پەیداکردنى پارەوەیە. . مەحمود عوسمان کە ئەندامى خولى پێشووترى پەرلەمانى عێراق بوو و هاوکات بەسیاسیەکى نزیک لە مەسعود بارزانى، سەرۆکى پارتی دیموکراتى کوردستان ناو دەبرێت هانى حکومەتى هەرێم دەدات کێشەکانی لەگەڵ حکومەتى فیدراڵدا چارەسەر بکات و تەنها ئەوەش بەبژاردەیەکى سەرکەوتوو لەبەردەم حکومەتى هەرێمدا دەزانێت. . عوسمان وتوشیەتى :" لەئێستادا کەشوهەواکەى بەغدا لەبارترە بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان و بەغداش وەڵامى داوکارییەکان دەداتەوە و پێویستە هەرێم لەسەر ئەو ڕێچکەیە بەردەوام بێت". . لێدوانەکەى مەحمود عوسمان، لەکاتێکدایە کە لەسەروەختى ئەنجامدانى ریفراندۆمى سەربەخۆیدا ئەو یەکێک بوو لەو کەسایەتیە سیاسیانەى پشتگیرى ئەنجامدانى پڕۆسەکەى دەکرد. .