گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

مەترسی بەشدارینەکردنی عێراق لە مۆندیال هەیە

یەکێتی تۆپی پێی جیهان هۆشداری بە حکومەتی عێراق دەدات

2019.09.26 - 16:57
یەکێتی تۆپی پێی جیهان هۆشداری بە حکومەتی عێراق دەدات
ناس کورد-   یەکێتی تۆپی پێی جیهان هۆشداری بە یەکێتی تۆپی پێی عێراق داوە کە ڕوونکردنەوە لەسەر کێشەکانیان بدەن و ئەگەر حکومەت دەستوەربداتە کارەکانی یەکێتی تۆپی پێ، ئەوا لە پاڵەوانێتییەکان دووردەخرێنەوە و ناتوانن بەشداری مۆندیال بکەن. . لە ماوەی ڕابردوودا عەبدولخالق مەسعود و سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق کە کوردە سکاڵای  لای فیفا تۆمارکرد، بەوەی دەستێوەردانی حکومەتی عێراقی لە کارەکانیان هەیە و دوو کارمەندیان بە تۆمەتی ساختەکردن بەناهەقی گیراوون و زیندانی کراوون. . لەو بارەیەوە یەکێتی تۆپی پێی جیهان، لە ڕێگەی نوسراوێکەوە لەسەر ئەو پرسە هاتووەتە دەنگ و داوای لە حکومەتی عێراق کردوە کە زانیاری ورد لەو بارەیەوە بدات و هۆکاری دەستگیرکردنی ئەو دوو کارمەندەی یەکێتی تۆپی پێی عێراق ڕوون بکاتەوە. . یەکێتی تۆپی پێی جیهان ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر کێشەکەیان بۆ ڕوون نەکەنەوە و چارەسەری نەکەن، عێراق دەکەوێتە ژێر هەڕەشەی سزادان کە ئەویش سڕکردنی یەکێتییەکە و هەڵبژاردەی عێراق دەبێت، لەو ساتەشدا مەترسی ئەوە لەسەر عێراق دروست دەبێت کە لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی قەتەر دوور بخرێتەوە. .