گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمانی عێراق لێکۆڵینەوە لە گرێبەستەکانى دوو کۆمپانیاى هەرێمى کوردستان دەکات

2019.09.26 - 15:46
پەرلەمانی عێراق لێکۆڵینەوە لە گرێبەستەکانى دوو کۆمپانیاى هەرێمى کوردستان دەکات
ناس کورد- شەهرام عەزیز لەسەر داوای سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق، لیژنەیەک پێکهێندراوە بۆ لێکۆڵینەوە لە کارەکانی کۆمپانیاکانی کار و قەیوان، ئەندامێکی لیژنەکەش دەڵێت، گومانیان لە کار و گرێبەستەکانی ئەو دوو کۆمپانیایە هەیە. , غالب محەمەد، ئەندامی لیژنەی نەوت و وزە لە پەرلەمانی عێراق بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "سەرۆکایەتیی پەرلەمانی داوایکردووە لیژنەیەک پێکبهێندرێت و لێکۆڵینەوە لە گرێبەستەکانی هەردوو کۆمپانیای کار و قەیوان بکرێت". , ئەو پەرلەمانتارە وتیشی: "هۆکاری لێکۆڵینەوەکە ئەوەیە کە گومان لە کار و گرێبەستەکانی ئەو کۆمپانیایانە دەکرێت، بەتایبەتی لەڕوى بەهەدەردانی سوتەمەنی، دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکانیش ئەگەر ڕاستییەکان بسەلمێندرێت، ئەوا زۆرێک لەو پڕۆژە و گرێبەستانەیان لێوەردەگیرێتەوە". , سەبارەت بەوەى کەی دەست بە لێکۆڵینەوەکان دەکەن؟، غالب محەمەد ئاماژەی بەوەشكرد، دەبوو لەئێستادا دەستبەکار بوونایە، بەڵام بەهۆی هەندێک کاری دیکەوە دواکەوتون و بەم نزیکانە دەست بە لێکۆڵینەوە دەکەن و دواتر ئەنجامەکانیش ئاشکرادەکەن. , ,