گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مادە هۆشبەرەکە لەنێو گوێزدا شاردرابوەوە

سۆران؛ دەستبەسەر هەشت کیلۆگرام کریستاڵ و بڕێک مادەى هۆشبەرى دیکەدا گیرا

2019.09.26 - 13:02
ناس کورد- لە حاجی ئۆمەران دەستبەسەر هەشت کیلۆگرام مادەی کریستاڵ و 50 گرام تلیاکدا گیرا،  بنکەی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی حاجی ئۆمەرانیش دەڵێت، ئەو مادانە لەنێو چەند گوێزێکدا شاردرابوونەوە. , لە ڕاگەیەندراوێكدا بنکەی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی حاجی ئۆمەران سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی هەولێر، ڕایگەیاند: "سێ تۆمەتباری ئێرانیمان دەستگیرکردووە، کە هەشت کیلۆگرام کریستاڵیان پێبوە و دەستی بەسەردا گیراوە". , هاوکات ئاماژە بەوەشکراوە توانیویانە، دەستبەسەر بڕی 50 گم تلیاکیشدا بگرن، کە ئەو تۆمەتبارانە لەنێو چەند "گوێزێک و عەسایەکدا" شاردبوویانەوە. , ئاسایشی هەولێر ڕاشیگەیاندووە، تۆمەتبارەکان دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە، بەپێی یاسای 14ی مادە هۆشبەرەکان، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخراوە و ڕەوانەی بەردەم دادگا کراون. , ,