گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ساڵح لەگەڵ ڕۆحانی و ئەردۆگان ئاسایش و ئاو و ئابوری ناوچەکەیان تاووتوێ کرد

2019.09.26 - 10:01
ساڵح لەگەڵ ڕۆحانی و ئەردۆگان ئاسایش و ئاو و ئابوری ناوچەکەیان تاووتوێ کرد
ناس کورد- سەرۆکى هەرسێ وڵاتى عێراق و ئێران و تورکیا، جەختیان لە ڕوبەڕوبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە و برەودان بە پەیوەندییە ئابورییەکانیان کردەوە. , دوێنێ، چوارشەممە، 25ی ئەیلولی 2019، بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆمار عێراق بە جیا چاوی کەوت بە هەردوو هاوشانە ئێرانی و تورکییەکەی، ڕۆحانی و ئەردۆگان، لەمیانەی بەشداریکردنیان لەکۆبوونەوەی ساڵانەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیویۆرکی پایتەختی بازرگانی ئەمریکا. , بەرهەم ساڵح لە دیدارەکەیەدا لەگەڵ حەسەن ڕۆحانی باسیلەوەکردووە: "دەبێت جەختبکرێتەوە لە گرنگیدان بە زمانی دانوستان و گفتوگۆ لەپێناو گرەنتیکردن و پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە، هەروەها ڕێزگرتن لەمافی گەلان". , هاوکات لە دیدارەکەدا، سەرۆککۆماری ئێران و عێراق باسیان لەوە کردووە: "دەبێت ڕێگری لەو هەوڵانە بکەن کە ناوچەکە بەرەو مەترسی و ئاڵۆزی زیاتر دەبەن"، هەروەها باسیان لە هاوکاری هەردوو وڵات کردووە لەپێناو دژایەتیکردنی تیرۆر. , لەلایەکى دیکەوە سەرۆککۆمارى عێراق لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆگان و چەند بەرپرسێکی حکومەتی تورکیا کۆبوونەوەیەکی ئەنجامداوە و تێیدا باسیان لە دواین گۆڕانکارییە سیاسی و ئابورییەکانی ناوچەکە کردووتەوە، هەروەها مەلەفە هاوبەشەکانی نێوانیان تاووتوێکردووە، جەختیان کردووەتەوە لە هەماهەنگی هاوبەشى هەردوولا. , لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەردۆگاندا باس لە هەندێک ڕێککەوتن و هەماهەنگی هاوبەش کراوە لەنێوان تورکیا و عێراق، لەبارەى ئاو و بازرگانی، جەختیان لە پاراستنی بەرژەوەندییەکانی هەردوو لایەن کردووەتەوە. , ,