گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سێ هاوڵاتی کورد لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەسێدارە دران

2019.09.26 - 09:43
سێ هاوڵاتی کورد لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەسێدارە دران
ناس کورد- لە شاری ئورمیەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سزای لە سێدارەدان بەسەر سێ بەندکراوی کورد-دا سەپێندرا، بەتۆمەتی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر. , ڕێکخراوی هەنگاو بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ لە ئێران، ڕایگەیاندووە: "کاتژمێر 10ی شەوی ڕابردوو چوارشەممە، 25ی ئەیلولی 2019، لە بەندیخانەی ناوەندی شاری ئورمیە، سزای لەسێدارەدان بەسەر سێ هاوڵاتی کورد جێبەجێکرا، کە تۆمەتباربوون بە بازرگانیکردن بە مادە هۆشبەرەکان". , هەنگاو ناسنامەی ئەو سێ لەسێدارەدراوە کوردەی ئاشکراکردووە، ئاماژەی بەوەداوە:  "یەکەمیان ناوی ئازاد حاجی سدیقە تەمەن ٣٩ ساڵە و خەڵکی گوندی دزێی مەرگەوەڕ بوە، دووەم کەسیشیان ناوی شەماڵ محەمەد پورە خەڵکی هەمان گوند بوە و پورزای ئازاد بوە، هەروەها سێهەم کەسیشیان ناوی شەهابەدین ئەحمەدی پورە و خەڵکی مەهاباد بوە". , ئەو کەسانەی لەسێدارە دراون، ماوەی سێ ساڵ و پێنج مانگ لە بەندیخانەی ناوەندی ئورمیە ڕاگیراون. , بڕیاربو کە حوکمی سێدارەی ئەو سێ کەسە ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوە بچوایە، بەڵام ئێوارەی دوێنێ بە بنەماڵەکانیان ڕاگەیاندراوە، کاتژمێر 10ی شەو لەسێدارە دەدرێن و ئەو کاتە دەتوانن سەردانی بەندیخانەی ئورمیە بکەن و تەرمەکانیان وەربگرنەوە. , پێشتریش بەهەمان تۆمەت چەندین بەندکراوی سیاسیی و ئاینیی کورد لەسێدارە دراون، بۆیە لە ئێستاشدا بەپێی ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوی هەنگاو و مافی مرۆڤی کوردستان گومان لەسەر تۆمەتی هەموو ئەو بەندکراوە کوردانە هەیە کە لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، لەسێدارە دەدرێن. , بەگوێرەى ئامارەکان، لە ساڵى ڕابردوودا لە ئێران 273 کس لەسێدارە دراون، لەو ڕێژەیەش 25.5%ى ئەو کەسانەى لەسێدارە دراون کوردى ڕۆژهەڵاتى کوردستان بوون. , ,