گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تابلۆیەکى ونبو نرخەکەى شەش ملیۆن یۆرۆیە

2019.09.25 - 22:10
تابلۆیەکى ونبو نرخەکەى شەش ملیۆن یۆرۆیە
ناس کورد- تابلۆیەکى ونبو، پاش دۆزینەوەى لە زیادکردنێکى ئاشکرادا دەفرۆشرێت، کە نرخى دەگاتە شەش ملیۆن یۆرۆ. , لە سەدەى 13، نیگارکێشى ئیتالى تشیمابوى تابلۆیەکى کێشاوە، پاش ئەوەى ساڵانێکە ئەو تابلۆیە ونبوە، لە چێشتخانەى ئافرەتێکى پیر لە فەڕەنسا دۆزراوەتەوە، بڕیارە لە 27ى تشرینى دووەمى ئەمساڵ لە زیادکردنێکى ئاشکرادا بفرۆشرێت. , ئێریک تۆرکا، وێنەکێشێکى بە ئەزمون و شارەزا لە تابلۆ کۆنەکان، لەبارەى نرخى ئەو تابلۆیەوە باسیلەوەکردووە، نرخى تابلۆکەى نیگارکێشە ئیتاڵییەکە خۆى لەنێوان چوار بۆ شەش ملیۆن یۆرۆ (شەش ملیۆن و 600 هەزار دۆلار) دەبینێتەوە. , ئەو تابلۆیەوە ساڵانێکە لەنێو چێشتخانەى ئەو ئافرەتە پیرە فەڕەنسیە لەپاڵ کەوانتەرەکەى هەڵواسراوە، کە شارەزایان بەردەوام بەدواى ئەو تابلۆیەدا گەڕاون. , ئەو تابلۆیە لە ساڵى 1280ى زاینى لەلایەن تشیمابوییەوە کێشراوە، کە بە شۆڕشێک لەبوارى تابلۆکێشانەوە ناو دەبریت و شێوازى یۆنانى لە وێنەکێشان بەرەو پێش بردووە. , ,