گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکەم عەرەب بەرەو بۆشایی ئاسمان

2019.09.25 - 19:53
یەکەم عەرەب بەرەو بۆشایی ئاسمان
ناس کورد- ئەمشەو یەکەم عەرەب، کە کەشتیوانێکى ئاسمانى ئیماراتییە گەشتێکى بەرەو بۆشایی ئاسمان ئەنجامداوە. , بەگوێرەی هەواڵێکی دەزگاى ناسا، ئەمشەو چوارشەممە، 25ى ئەیلول 2019، هەزاع مەنسوری، لە کاتژمێر شەشى ئەم ئێوارەیە وەک یەکەم کاپتنی ئیماراتی لەڕێگەی ڕۆکێتی Soyuz-MS 15ى ڕوسیییەوە ئاڕاستەی بۆشایی ئاسمان کرا. , مەنسوری، لە بنکەی "بایکۆنۆر"ى ئاسمانی لە وڵاتی کازاغستان گەشتەکەی دەست پێکردووە، بڕیاریشە بۆ ماوەی هەشت ڕۆژ لە وێستەگەی نێودەوڵەتی لە بۆشایی ئاسمان بمێنێتەوە. , بەو پێیەش هەزاع مەنسوری، دەبێتە یەکەم هاوڵاتی ئیماراتی و یەکەم کاپتنی عەرەبی کە گەشت بکات بۆ بۆشایی ئاسمان. , ئەم گەشتەی مەنسوری، پاش بڕیارەکەی سەرۆکی وڵاتی ئیمارات، محەمەد راشد ئال مکتوم دێت، کە لە ساڵی 2017 بڕیاریدا بۆ لەمەودوا دەبێت کاپتنە ئیماراتییەکان بەشداربن لە توێژینەوەکانی تایبەت بە ئەستێرە ناسی و بۆشاییەکانی ئاسمان. , ڤیدیۆى ڕاستەوخۆى گەشتەکە: https://www.facebook.com/NASA/videos/2431174703626201/