گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

بەغدا دەستپێشخەرییەکى پێیە بۆ سعودیە

بەغدا چاوەڕێی باوەشی دوو دراوسێکەیەتی.. ناس کورد هەگبەی عەبدولمەهدی بۆ کەنداو ئاشکرا دەکات

2019.09.25 - 13:11
بەغدا چاوەڕێی باوەشی دوو دراوسێکەیەتی.. ناس کورد هەگبەی عەبدولمەهدی بۆ کەنداو ئاشکرا دەکات
ناس کورد- لە سەروبەندی هەوڵ و جموجوڵەکانى عێراق لە ئاستی باڵادا بۆ دامرکاندنەوەى ئاگری شەڕ لە ناوچەکە کە لەئێستادا گەیشتووەتە لوتکە، ئەمڕۆ چوارشەممە، 25ی ئەیلولی 2019، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەگاتە سعودیە و دەستپێشخەرییەکیش لە هەگبەیدایە بۆ کۆتاییهێنان بە بارگرژییەکانى کەنداو. .. بەپێی سەرچاوەیەکی باڵای سیاسیی ئاگادار بۆ ناس کورد، هەنگاوەکەى عێراق بۆ سعودیە "گەورە و گرنگە"، لە سەردانەکەیدا عادل عەبدولمەهدی پادشا سەلمان بن عەبدولعەزیز و محەمەدی شازادەى جێنشین دەبینێت. .. لە ڕاگەیەنراوی فەرمی حکومەتى عێراقدا هاتووە، سەردانەکە بۆ تاوتوێکردنی "پەیوەندییەکانى نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێی و دۆخی هەرێمی و هەوڵەکانى هێورکردنەوەیە، هەڵوێستى عێراق جێگیرە و دەیەوێت ڕۆڵێکی ئەرێنی بگێڕێت بۆ دورخستنەوەى مەترسی ناکۆکییەکان و بنیادنانی باشترین پەیوەندی لەگەڵ سەرجەم وڵاتانى دراوسێ و برا و هاوڕێ." .. سەرچاوەکە بە ناس کوردی وت، "عەبدولمەعدی دەستپێشخەری دانیشتن و کۆبوونەوە لەگەڵ ئێرانییەکان دەخاتە بەردەمی بەرپرسانى سعودیە بۆ گەیشتن بە چارەسەرێک بۆ قەیرانى ناوچەکە و وەستاندنی بارگرژییەکانى سعودی-ئێرانی، ئەوە سەرباری بارگرژییەکانى ئەمدواییەی ئێران و ئەمریکاش." . لە هەمان کاتدا، لە ناوخۆدا عێراق ئامادەکارییەکانى دەستیپێکردووە بۆ ناردنی شاندێکی تر بۆ تاران کە لەوانەیە لە دوو ڕۆژی داهاتوو بگاتە ئەوێ بۆ نێوەنگیری و ئامادەکاریی بۆ بەستنی لوتکەیەک لە بەغدا لەسەر بناغەى دەستپێشخەرییەکەى بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق کە لە وتارەکەیدا لە ڕۆژنامەى وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی ئاشکرایکرد. . بەرهەم ساڵح بۆ “وۆڵ ستریت جۆڕناڵ” ئاشکرایدەکات:  چارەسەری گرژییەکانی کەنداو لە بەغداوە دەستپێدەکات . ئەو سەرچاوانە دەڵێن، "گفتوگۆکان بەردەوامن بۆ دەستنیشانکردنی سەرۆکی شاندی عێراقی بۆ تاران و پێشکەشکردنی داواکارییەکەیان کە خۆی لە کۆبوونەوەى و دانیشتنی حەسەن ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران و محەمەد بن سەلمان، شازای جێنشینی سعودیە دەبینێتەوە لە بەغدا." . دەشڵێن، حکومەتی عێراقی هەوڵدەدات نێوەندگیری لەنێوان ئێران و سعودیەدا بکات بە هیوای ڕێگری لە دروستبوونی بارگرژیی سەربازیی لە ناوچەکە کە دەرئەنجامێکی ماڵوێرانکەری دەبێت بۆ هەموو لایەک. . ئاماژە بەوەش دەکەن، "لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەغدا دەستیکردووە بە جوڵە تاوەکو ببێتە نێوەندگیر لەنێوان تاران و ڕیاز کە ئامانج لێی کۆکردنەوەى حەسەن ڕۆحانی و محەمەد بن سەلمانە لەسەر مێزی گفتوگۆ لە بەغدا." . هەر بەپێی سەرچاوەکان، "بەغدا بە کرداری دەستیکردووە بۆ هەنگاوەکانى لەگەڵ هەردوولا و جموجوڵەکانیش دورە لە دەستێوەردان و بەشداری ئەمریکا." . "پێدەچێت یەکەم تەوەر کە باس بکرێت ئاڵۆزییەکانى یەمەن بێت چونکە ئەمریکا لەئێستادا زۆر گرنگی بە بارودۆخی یەمەن نادات لەکاتێکدا کێشەیەکی سەرەکی نێوان ئێران و سعودییەیە." ئەوان ڕایان وایە. . "لە ئەگەری سەرکەوتنى ئەو نێوەندگیرییە، ڕێڕەوێکی پەیوەندیی هەرێمی لە نێوان تاران و ڕیازدا دەکرێتەوە لەڕێگەى بەغداوە بەبێ ئەوەى بە واشنتۆندا بڕوات بۆ کۆتاییهێنانی بە بارگرژییەکانى کە لەم ڕۆژانەى دواییدا گەیشتووەتە لوتکە." . بەغدا لەڕێگەى ئەو پڕۆژەیەوە دەیەوێت خاکی عێراق بەدور بگرێت لە ڕووبەڕووبوونەوەى هەرێمی و قەناعەت بە هەردوولا بکات بە نێوەندگیرییەکە ڕەزامەند بن.