گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق ئاستى هەناردە و داهاتى نەوتى لە مانگى ڕابردوودا ئاشکراکرد

2019.09.25 - 09:43
عێراق ئاستى هەناردە و داهاتى نەوتى لە مانگى ڕابردوودا ئاشکراکرد
ناس کورد-   لەمانگى ئابى ڕابردوودا عێراق زیاتر لە 111 ملیۆن بەرمیل نەوتى هەناردەکردووە، کە داهاتەکەى زیاتر لە شەش ملیار و 400 ملیۆن دۆلار بووە. . وەزارەتى نەوتى عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە 25ى ئەیلولى 2019 لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، لەمانگى ئابى ڕابردوودا 111 ملیۆن و 706 هەزار و 135 بەرمیل نەوت هەناردەکراوە، کە داهاتەکەى شەش ملیار و 412 ملیۆن و 705 هەزار دۆلار بووە. . عاسم جیهاد وتەبێژى وەزارەتى نەوتى عێراق ڕایگەیاند، لەو بڕە نەوتە، ئاستى هەناردەى نەوت لە کێڵگەکانى باشور و ناوەڕاستى عێراقەوە 107 ملیۆن و 520 هەزار و 44 بەرمیل بووە، کە داهاتەکەى شەش ملیار و 203 ملیۆن و 172 هەزار دۆلار بووە. . وتیشى "هەر لەو مانگەدا سێ ملیۆن و 253 هەزار و 665 بەرمیل نەوت لە کەرکوکەوە هەناردە کراوە، کە داهاتەکەى 178 ملیۆن و 723 هەزار و 758 دۆلار بووە، هەناردەکردنیش لە کێڵگەى گەیارە 928 هەزار بەرمیل و 947 بەرمیل بووە کە داهاتەکەى 30 ملیۆن و 659 هەزار و 895 دۆلار بووە". . باسى لەوەشکردووە، ئاستى هەناردەى نەوت لە ڕێگەى پاڵاوگەى سمودەوە بۆ ئەردون سێ هەزار و 479 بەرمیل بووە کە داهاتەکەى 149 هەزار و 579 دۆلار بووە. . بەوتەى عاسم جیهاد، هەر بەرمیلێک نەوت لەو مانگەدا بە 57.407 دۆلار فرۆشراوە، لە ڕێگەى 39 کۆمپانیاى بیانییەوە.