گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

نوێترین زانیاری دەربارەی پێکانەکەی مێسی لە زاری ڤاڵڤێردییەوە

2019.09.25 - 08:59
نوێترین زانیاری دەربارەی پێکانەکەی مێسی لە زاری ڤاڵڤێردییەوە
ناس کورد-   پاش ئەوەی شەوی ڕابردوو لە یاری نێوان بەرشەلۆنە و ڤیاڕیاڵ مێسی بەهۆی پێکانەوەی یاریگای جێهێشت و نەیتوانی یارییەکە تەواو بکات، ڤاڵڤێردیی ڕاهێنەر، زانیاری لەبارەی پێکانەکەی باشترین یاریزانی جیهان ئاشکراکرد. . شەوی ڕابردوو لە یاری نێوان بەرشەلۆنە و ڤیاڕیاڵ لە میانەی یارییەکانی هەفتەی شەشەمی خولی ئیسپانی، دوای ماوەیەکی زۆر دابڕان لە یاریکردن، مێسی لە پێکهاتەی سەرەکی بەرشەلۆنەدا یاریکرد، بەڵام پێش کۆتایی هاتنی گێمی یەکەم دوچاری پێکان هات و لە گێمی دووەمدا نەیتوانی بەردەوام بێت لە یاریکردن و بە ناچاری گۆڕانکاری پێکرا. . دوای یارییەکە ڤاڵێردی، ڕاهێنەری بەرشەلۆنە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "بەگوێرەی پشکنینە سەرەتاییەکان مێسی لە ماسولکەکانی ڕانیدا دوچاری پێکان بووە، بەڵام پێموایە پێکانێکی سوکە و جێگەی نیگەرانی نییە". . لە یارییەکەدا بەرشەلۆنە توانی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکە بباتەوە و بگەڕێتەوە بۆ سەرکەوتنەکانی، پاش ئەوەی هەفتەی ڕابردوو بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بەرامبەر غەڕناتە شکستی هێنابوو. . هەرچەندە ڕۆژی شەممەی داهاتوو لە یارییەکانی حەوتەمی لالیگا بەرشەلۆنە بەرامبەر خیتافی یاری دەکات، بەڵام ڤاڵڤێردی هیچ شتێکی لەبارەی ئەوەی مێسی دەتوانێت لەو یارییەدا بەشداربێت یاخود نا، ئاشكرا نەکردووە.