گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆ..ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى بەرهەم ساڵح و دۆناڵد ترەمپ

2019.09.25 - 08:54
ڤیدیۆ..ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى بەرهەم ساڵح و دۆناڵد ترەمپ
ناس کورد-   بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمارى عێراق لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ جەختى لە لە پێویستی پشتیوانی ئارامی و سەقامگیری عێراق کردەوە، ترەمپیش جەختى لە رێزگرتن لە سەروەری و ئاسایش عێراق کردەوە. . شەوى ڕابردوو بەرهەم ساڵح و دۆناڵد ترەمپ لەپەراوێزى کۆبوونەوەى کۆمەڵەى گشتى نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک کۆبوونەوە. . بەپێی ڕاگەیەنراوێکى سەرۆکایەتى کۆمار، لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک کۆمار جەختی لە گرنگی ئەو گۆڕانکاریانە کردەوە کە لە عێراق روو دەدەن لە بوارە جیاجیاکاندا، جەختیشی لە پێویستی پشتیوانی ئارامی و سەقامگیری عێراق کردەوە. . ھەروەھا ئاماژەی بە بایەخی تەواوکردنی سەرکەوتنەکان کرد بەسەر تیرۆردا لە ڕێگای دووبارە ئاوەدانکردنەوە و بنیادنانەوەی عێراقەوە. . .ھەر لەدیدارەکەدا سەرۆک کۆمار، باسی لە گرنگی ھێورکردنەوەی دۆخی ناوچەکە و دورکەوتنەوە لە گرژی و ئاڵۆزییەکان کرد لە پێناو بەرجەستەکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا. . لەلای خۆیەوە دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا جەختی لە گرنگیدانی وڵاتەکەی بە سەرکەوتنەکان و رێزگرتن لە سەروەری و ئاسایش عێراق کردەوە، ھاوکات پشتیوانی وڵاتەکەشی بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆرستان دوووپاتکردەوە. . ھەر لەدیدارەکەدا باس لە گۆڕانکاری و پێشھاتەکانی ناوچەکە و جیھان و پرسە ھاوبەشەکان و چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا کرا. . لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا باس لە پەیوەندی ئابووری و رەخساندنی ھەلی کار لە بەردەم کۆمپانیاکانی ئەمریکا کرا، بۆ دووبارە ئاوەدانکردنەوە و بنیادنانی عێراق. . . لە کۆبوونەوەکەدا ھەریەک لە وەزیری دەرەوە محەمەد حەکیم و سەرۆکی لیژنەی ھەستانەوە بە دۆخی ژنان د. زکرا عەلوش و نوێنەری ھەمیشەیی عێراق لە نەتەوە یەکگرتووەکان محەمەد حوسەین بەحرلعلوم و باڵیۆزی عێراق لە واشنتن فەرید یاسین و بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەفین دزەیی و سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوەکان و کۆنفرانسە نێودەوڵەتییەکانی وەزارەتی دەرەوە باڵیۆز محەمەد جەعفەر سەدر ئامادەی بوون. https://www.youtube.com/watch?time_continue=29&v=CzDxHFrf9g8