گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەرهەم ساڵح و دۆناڵد ترەمپ کۆبوونەوە

2019.09.24 - 23:38
بەرهەم ساڵح و دۆناڵد ترەمپ کۆبوونەوە
ناس کورد- بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمارى عێراق و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا لە نیۆیۆرک کۆبوونەوە. . بەپێی ئاژانسى (واع) ى فەرمى عێراق، بەرهەم ساڵح لەکۆبوونەوەکەدا ڕایگەیاندووە، عێراق سەرکەوتنى گەورەى بەسەر تیرۆردا بەدەستهێناوە و دوبارە ناوچەکان نۆژەندەکەنەوە. . جەختیشیکردووەتەوە "عێراق بەرپرسە لە پارێزگاریکردن لە خاک و سەروەریی". . لاى خۆیەوە ترەمپ ڕایگەیاندووە، بنەبڕکردنى داعش دەسکەوتێکى گەورەیە و پەیوەندى ئەمریکا لەگەڵ عێراق درێژمەودایە. . بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ بە سەرۆکایەتی شاندێكی عێراق، بەشداریکرد لە کۆبونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان. . بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق، بڕیارە سبەینێ چوارشەممە، بەرھەم ساڵح وتاری عێراق لە کۆبونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان و تێڕوانینی عێراق سەبارەت بە چەند پرسێکی  ناوچەیی و نێودەوڵەتی پێشکەش بکات.