گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتی پەروەردە ساڵنامه‌ی خوێندنی بڵاوکردەوە

2019.09.24 - 16:24
وەزارەتی پەروەردە ساڵنامه‌ی خوێندنی بڵاوکردەوە
ناس کورد – وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ساڵنامه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵ و ده‌ستپێكی خوێندنی ساڵی داهاتووی ڕاگه‌یاند. . ئەمڕۆ سێشەممە، 24ی ئەیلولی 2019، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، خشتەیەکی وەرزی خوێندنی ئەمساڵی بڵاوکردووەتەوە و به‌ گوێره‌ی ساڵنامه‌كه‌، لە 7ی ئەیلولی 2019 یەکەم تاقیکردنەوەی ئەو وەرزە دەستپێدەکات. . هەروەها ڕۆژی 18 تا 23 کانونی دووەمی 2020 پشوی وەرزی یەکەم دەبێت. . هاوکات 25ی کانونی دووەمی 2020 وەرزی دووەمی خوێندن دەستپێدەکات و ڕۆژی 18ی ئایاری 2020 کۆتا ڕۆژی وەرزی دووەم دەبێت. . لەگەڵ ئەوەشدا ڕۆژی 5ی ئه‌یلوولی ساڵی 2020 زه‌نگی خوێندنی نوێ لێده‌درێت و به‌و پێیه،‌ پرۆسەى خوێندنی 2020-2021، 14 رۆژ پێش ده‌خرێت.