گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

قەرز دەدەنە هاووڵاتیانى عێراق و هەرێم

لقى بانکەکانى ئێران لە عێراق و هەرێمى کوردستان دەکرێنەوە

2019.09.24 - 09:05
لقى بانکەکانى ئێران لە عێراق و هەرێمى کوردستان دەکرێنەوە
ناس کورد – کۆماری ئیسلامی ئێران دەیەوێت بۆ کەمکردنەوەی کاریگەری ئەو ئابڵوقانەی لەسەریەتی ژمارەیەک بانکی کشتوکاڵی لە هەرێمی کوردستان و عێراق بکاتەوە و هەروەها پەیوەندییە کشتوکاڵییەکانیشی بەهێزتر بکات. . ماوەی چەند ڕۆژێکە نەسروڵا ڕەشنود، سەرکونسوڵی گشتی ئێران لە هەولێر گەڕێکی سەردانکردنی بۆ لای بەشیک لەلایەنى سیاسی و حکومییەکان دەستپێکردوە و لەو چوارچێوەیەدا دوێنێ (سێشەممە، 23ی ئەیلولی 2019) ، سەرکونسوڵ و وەفدی کونسڵخانەی ئێران لەگەڵ بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵی هەرێم کۆبوونەوە. . دەربارەی ئامانجی سەردانەکە، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیرى کشتوکاڵى حکومەتى هەرێم ڕایگەیاند"لە دیدارەکەدا باس لە هاتنی ژمارەیەک کۆمپانیا و بانکی کشتوکاڵی ئێران بۆ کوردستان کراوە بە مەبەستی هێنانی ئامێر و کەرەستە و پێداویستی پڕۆژە کشتوکاڵییەکان و فرۆشتنی ئەو کەرەستانە بە قەرزی درێژخایەن بە جوتیارانی کوردستان، کراوە و قەرزی فرۆشتنەکەش لەلایەن بانکە کشتوکاڵییەکانی ئێرانەوە دەستەبەر بکرێت". . بەگوێرەى راگەیەندراوکەى وەزیرى کشتوکال، نەسروڵا ڕەشنود، کونسوڵی ئێران ئاماژەى بەوە کردووە وڵاتەکەى لەگەڵ حکومەتی عێراق گەیشتوونەتە لێکگەیشتن لە بارەی کردنەوەی لقی بانکەکانی ئێران لە عێراق". . بێگەر تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشداوە "لە دیدارەکەدا باس لەوەش کراوە کە کارگەیەکی دروستکردنی پەین و هەروەها کێڵگەیەکی کشتوکاڵی نموونەیی لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە هەرێمی کوردستان دروست دەکرێت، بۆ ئەوەی ببێتە نموونەیەک و جووتیارانی کوردستان چاوی لێ بکەن و سوود لەو ئەزموونە وەربگرن". . ئەمەش لەکاتێکدایە کە ماوەی زیاتر لە ساڵێکە لەلایەن ئەمریکاوە ئابڵوقەی ئابوری خراوەتە سەر ئێران و سەرجەم بانکەکانی ئەو وڵاتە. .