گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پۆلیس: حەمکۆ دەستگیرکراوە و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە

2019.09.23 - 16:29
پۆلیس: حەمکۆ دەستگیرکراوە و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە
ناس کورد-

بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند، هونەرمەند حەمکۆ بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی بۆسەر کچێک دەستگیرکراوە و "دانی بە تاوانەکەیدا ناوە".

. عەبدولخالق تەلعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر بە ناس کوردی وت، "ماوەى سێ ڕۆژە حەمکۆ دەستگیرکراوە لەسەر سکاڵای کچێک کە دەستدرێژی کردووەتەسەری." . هاوکات بەپێی سەرچاوەیەک لە پۆلیسی هەولێر بۆ ناس کورد، حەمکۆ دانی ناوە بەوەى "پێش ماوەیەک کچەکەى بردووەتە شوقەکانى کوارتڕاڵ لە هەولێر و پاش سەرخۆشکردنی، دەستدرێژی سێکسی کردووەتە سەری." . عەبدولخالق تەلعەت وتیشی، "حەمکۆ بە مادەى 395 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراوە" کە مادەکە بریتییە لە سزادانی کەسێک کە "تاوانی سێکسی دژی کچێک ئەنجام داوە کە بەڵێنی هاوسەرگیریی لەگەڵدا دابێت."