گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە و ڤیدیۆ.. ئاسمانی ویلایەتێکی ئەندەنوسیا سور هەڵگەڕا

2019.09.23 - 17:09
وێنە و ڤیدیۆ.. ئاسمانی ویلایەتێکی ئەندەنوسیا سور هەڵگەڕا
ناس کورد- بەهۆی دوکەڵی چڕ و زۆری ئاگرێک کە لە بەشێکى دارستانەکانى ئەندەنوسیا کەوتەوە، ئاسمانی ویلایەتی جامبی بە شێوەیەکی سەیر سور هەڵگەڕا. دیاردەکە ڕۆژی شەممەى ڕابردوو ڕوویداوە، دانیشتوانی ئەو ویلایەتە چەندین وێنەیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردووەتەوە و دەڵێن، بەهۆی دوکەڵەکەوە "چاو و قورگیان توشی ئازار بووە." . ساڵانە دارستانەکانى بەشی باشوری ڕۆژهەڵاتی ئەندەنوسا گڕ دەگرن و دوکەڵێکى زۆر بڵاودەبێتەوە و شارەزایەک هۆکاری سورهەڵگەڕانی ئاسمانی بۆ دیاردەی بڵاوبوونەوەى ڕایلی گەڕاندەوە کە بریتییە لە تیشکدانەوەى ڕوناکی و تێکەڵبوونی بە دوکەڵ و تەپوتۆز. https://twitter.com/zunishofiyn/status/1175361000062607360?s=20