گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

ڕیزبەندییەکی نوێی یاریزانانی تێنس بڵاوکرایەوە

2019.09.23 - 14:58
ڕیزبەندییەکی نوێی یاریزانانی تێنس بڵاوکرایەوە
ناس کورد-   ڕیزبەندییەکی نوێی یاریزانانی تێنسی سەر زەوی بڵاوکرایەوە و لە ئاستی پیاواندا نۆڤاک جیۆکۆڤیچی سڕبی پلەی یەکەمی ڕیزبەندییەکەی گرتووە. . ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ڕیزبەندییەکی نوێی یاریزانانی تێنس له‌سه‌ر ئاستی پیاوان و خانمان بڵاوكرایه‌وه‌، نۆڤاك جۆكۆڤیچی سڕبی له‌ پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی پیاواندا مایەوە ، ڕافائیل نادالی ئیسپانیش پلەی دووەمی گرتووە و  و رۆجێر فێدرێری سویسریش لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندییەکەدایە. . هاوکات دانیال میدڤیدێڤی یاریزانی ڕوسی، كه‌ له‌ چەند ڕۆژی ڕابردوودا نازناوی پاڵه‌وانێتی سان پێترسبۆرگی برده‌وه‌، چووەتە پلەی چوارەمی ڕیزبەندییەکە. . هەروەها له‌سه‌ر ئاستی خانماندا ئاشلی بارتیی ئوستڕالی لە پله‌ی یه‌كه‌مدا ماوەتەوە و كارۆلینا پیلیشكۆڤای چیكیش پله‌ی دووه‌می گرتووه‌ و ئیلینا سیڤتۆلینای ئۆكڕانی لە پله‌ی سێیه‌مدایە. . هاوکات نائۆمی ئۆساكای ژاپۆنی کە دوو ڕۆژ پێش ئێستا نازناوی تێنسی ژاپۆنی بردەوە پله‌ی چواره‌می ڕیزبەندییەکەی گرتووه‌. .