گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆیەکی ڕاچڵەکێنی موسڵمانانی ئیگۆر لە زیندانەکانى چین بڵاوکرایەوە

2019.09.23 - 13:32
ڤیدیۆیەکی ڕاچڵەکێنی موسڵمانانی ئیگۆر لە زیندانەکانى چین بڵاوکرایەوە
ناس کورد- بەپێی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە میدیاکانی ئەوروپا بڵاوبووەتەوە، سەدان موسڵمان لە چین بە دەست و چاو بەستراوی لەبەر خۆردا دانراون، سەرچاوەیەکی ئەمنی ئەوروپیش دەڵێت، لێکۆڵینەوەیان کردووە و گرتەکان ڕاستەقینەن. لە گرتەکەدا کە پێدەچێت شاری کورلا لە باکوری ڕۆژئاوای چین بێت، سەدان پیاو و کوڕی گەلی ئیگۆری موسڵمان لە چین بە دەست و چاو بەستراوی و لەسەر زەوی ڕیزکراون و چەندین پاسەوانیشیان بە سەر سەرەوە دانراوە، دواتر بە فەرمانی پاسەوانەکان بەرەو جێگایەکی دیکە دەبرێن. https://twitter.com/Robin42908400/status/1175391822031376384?s=20 سەرچاوەیەکی ئەمنی ئەوروپی بە ئاژانسی سکای نیوزی ڕاگەیاندووە، "گرتە ڤیدیۆییەکە ساڵی ڕابردوو تۆمار کراوە و لێکۆڵینەوەی تەواومان لێکردووە و دڵنیایین کە ڕاست و باوەڕپێکراوە".   بەرپرسانی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ئاماژە بەوەدەکەن، بە ملیۆنان کەس کە زۆرینەیان موسڵمانن لە زینداکانی وڵاتی چیندا دەستبەسەرن.   هاوکات ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو لە کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی چەند وڵاتێکی ئاسیایی، مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وڵاتی چینی بە هەوڵدان  بۆ لەناوبردنی فەرهەنگی موسڵمانانی ئەو وڵاتە تۆمەتبار کرد.   پۆمپیۆ دوپاتیکردەوە ئەو کارانەی چین دەیکات لە سەرکوتکردنی هاوڵاتیان لە چین بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی کاری تیرۆرستی نین، بەڵکو بۆ لە ناوبردنی فەرهەنگی هاوڵاتییە موسڵمانەکانى ئەو وڵاتەیە.