گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دابەشکردنى ئاو لەسەرتاسەرى سلێمانى ڕادەگیرێت

2019.09.23 - 11:59
دابەشکردنى ئاو لەسەرتاسەرى سلێمانى ڕادەگیرێت
ناس کورد- بەهۆى کارى نۆژەنکردنەوە لە هێڵى کارەبادا، دابەشکردنى ئاو بۆ ماوەى ڕۆژێک لەسەرجەم گەڕەکەکانى سلێمانى ڕادەگیرێت. . بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ئەمڕۆ دوشەممە 23ى ئەیلولى 2019 لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، رۆژی چوارشەممە 25/9/2019 لەكاتژمێر 6ی بەیانی تاوەكو 6ی ئێوارە دابەشكردنی ئاو رادەگیرێت. . ئاماژەى بەوەشکردووە، هۆکارى ڕاگرتنى دابەشکردنى ئاو، بەهۆی كاری نۆژەنكردنەوەی هێڵی 33 كەی ڤی پرۆژەی ئاوی دوكانە. . بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ئەوەشى خستووەتەڕوو، لەدوای ئەو بەروارەوە پێدانی كارەبا بەوێستگەكانی ئاوی دوكان-سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە و دابەشکردنى ئاو دەستپێدەکاتەوە.