گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە باوەنور گەنجێک لە دوکانەکەى خۆی هەڵواسی و گیانى لەدەستدا

2019.09.23 - 10:50
لە باوەنور گەنجێک لە دوکانەکەى خۆی هەڵواسی و گیانى لەدەستدا
ناس کورد- پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، بەیانى ئەمڕۆ دووشەممە، 23ی ئەیلولی 2019، گەنجێکی تەمەن 23 ساڵ لە ناحیەی باوەنور "بەهۆی خۆهەڵواسینەوە گیانى لەدەستدا" و تەرمەکەى هێنراوەتە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار. . عەلی جەمال قدوری، بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان دەڵێت، گەنجەکە ناوی (فریاد جەمال عەلی)ـیە و لەدایکبووی 1996ە، "دوای ئەوەى بەیانى ئەمڕۆ چووەتە سەر کارەکەى کە دوکانی خواردەمەنی هەبووە لە ناحیەی باوەنور، لە ناو دوکانەکەیدا خۆی هەڵواسیوە و گیانى لەدەستداوە." . پۆلیسی گەرمیان لە زاری کەسوکاری فریادیشەوە دەڵێت، "ناوبراو هیچ کێشەیەکی نەبووە و هۆکاری خۆخنکاندنیشی نادیارە."