گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەواى شارەکانى هەرێم گۆڕانکارییان بەسەردا دێت

2019.09.23 - 10:20
کەشوهەواى شارەکانى هەرێم گۆڕانکارییان بەسەردا دێت
ناس کورد –   بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان، دۆخى کەشوهەوا و پلەکانى گەرماى ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە. . بەپێی راگەیەنراوێکى کەشناسی، ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرماش لە سەرجەم شارەکانی هەرێم گۆڕانکارییان بەسەردا دێت و زیاتر دادەبەزن. . بەگوێرەى پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ ، پلەکانی گەرما لە هەولێر 34  پلە و لە سلێمانی 33 پلە و لە دهۆک 32 پلە و لە شاری کەرکوکیش 37 پلە دەبێ. . سەبارەت بە پلەکانى گەرماى سبەینێ،  پلەکانی گەرما لەسەرجەم شارەکانی هەرێم نزم دەبنەوە و لە هەولێر 33  پلە و لە سلێمانی 33  پلە و لە دهۆک 32 پلە و لە کەرکوکیش 36 پلە دەبێت.