گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

چى دەگوزەرێت لە خولى ئیسپانی؟

2019.09.22 - 18:25
چى دەگوزەرێت لە خولى ئیسپانی؟
ناس کورد- هاندەرانی تۆپی پێ بینەری وەرزێکی سەیری خولی ئیسپانیای ئەمساڵن، بەشێوەیەک سێ یانەى پاڵەوانی سەرەکی ئەو خولە لە دۆخێکی خراپدان، بەتایبەت بەرشەلۆنەی هەڵگری نازناوەکە و میدیاکانیش باس لەوە دەکەن، پێدەچێت ئەو دۆخە کشانەوەی یانە گەورەکان و چوونەپێشەوەی کۆمەڵێک یانەی دیکە بێت. , بەرشەلۆنەی پاڵەوانی وەرزی ڕابردوو، لە کۆی پێنج یاری خولەکە تەنها دوو بردنەوەی هەیە و لە بەرامبەردا دوو شکست و یەکسانبوونێکیشی هەیە و خاوەنی حەوت خاڵە، کە ئەوەش بۆ یەکەمجارە دوای 25 ساڵ ئەو یانەیە ئەنجامێکی لەوشێوەیە تۆمار بکات. , ئەو دۆخەی بەرشەلۆنەی تێکەتووە بەلای هاندەرانی یانەکەیەوە دۆخێکی زۆر سەیر و قبوڵ نەکراوە، باتایبەت کە لە 10 ساڵی ڕابردوودا حەوت نازناوی خولەکەی بردووەتەوە و هەموو وەرزی ڕابردوو تەنها سێ یاری شکستی هێنا، لەکاتێکدا ئەم وەرزە لە پێنج یاریدا دوو شکستی هەیە. , لە بەرامبەر خراپی دۆخی بەرشەلۆنە، یانەی ڕیاڵ مەدریدیش لە دۆخێکی باشدا نییە، بەوپێیەی لە کۆی چوار یاری دوو بردنەوە و دوو یەکسانبوونی هەیە و ئەمشەویش بەرامبەر سیڤیلییەی یەکەمی ڕیزبەند یاری دەکات و بەشێکی هاندەرانیش داوای دوورخستنەوەی زیدان دەکەن. , هەرچی ئەتلەتیکۆمەدریدە هەرچەندە لە سێ یاری یەکەمدا سێ بردنەوەی بەدەستهێنا، بەڵام لە گەڕى چوارەمدا توشی یەکەم شکست هات، شەوی ڕابردووش لە گەەڕى پێنجەمدا نەیتوانی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و یەکسانبوو. , ئەوەی جێگەی سەرنجە یانەی سیڤیلییە بە ڕاهێنەرایەتی جولیان لۆپێتیگی، ڕاهێنەری پێشووی ڕیاڵ مەدرید سەرەتایەکی باشی تۆمارکردووە، ئەگەر ئەمشەو سەرکەوتن بەدەستبهێنن، ئەوا سەروی ڕیزبەندی خولەکە بە جیاوازی سێ خاڵ لەگەڵ دووەم و سێیەم دەگرێت. , لەبارەی ئەو دۆخەی خولی ئیسپانی، بەشێک لە میدیا جیهانییەکان ئاماژەیان بەوەکردووە، پێدەچێت ئەم وەرزە، کشانەوەی یانە گەورەکان و چوونەپێشەوەی هەندێک یانەی دیکە بێت. , ,