گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەهۆی بوونی چەندین گرتەی نەشیاو تێیدا فیلمە نوێیەکەی جنێفەر لۆپێز لە مالیزیا قەدەغەکرا

2019.09.22 - 17:58
بەهۆی بوونی چەندین گرتەی نەشیاو تێیدا فیلمە نوێیەکەی جنێفەر لۆپێز لە مالیزیا قەدەغەکرا
ناس کورد- بەهۆی بوونی چەندین گرتەی نەشیاو تێیدا، نمایشکردنی نوێترین فیلمی جنێفەر لۆپێز بە ناوی "هاسڵەرز" لە وڵاتی مالیزیا قەدەغەکرا. , بەگوێرەی میدیاکانی مالیزیا، بەرپرسانی ئەو وڵاتە بڕیاریانداوە ئەو فیلمەی جنێفەر لۆپێز کە باس لە ژیانی کچان دەکات و چەندین دیمەنی سێکسی و سەما و ماددەی هۆشبەری تێدایە، قەدەغە بکەن. , بەرپرسانی وڵاتی مالیزیا ڕایانگەیاندووە، ئەو فیلمە بۆ سەیرکردن نەشیاوە و بڵاوکردنەوەشی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان قەدەغەیە و ڕێگەپێنەدراوە. , فیلمەکەی جنێفەر لۆپێز لە ئەمریکا و بەڕیتانیا فیلمێکی زۆر خۆشەویستە و بینەرێکی زۆری هەبوو، فیلەمەکە باس لە کۆمەڵێک کچ دەکات کە پیاوان دەکەنە ئامانج و پارەکانیان بەهەدەر دەدەن. https://www.youtube.com/watch?v=LUG2U-IxPx0   , ,