گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پارتی و یەکێتی لیژنەیەک بۆ چارەسەرکردنی گرژییەکان پێکدەهێنن

2019.09.22 - 14:39
پارتی و یەکێتی  لیژنەیەک  بۆ چارەسەرکردنی گرژییەکان پێکدەهێنن
ناس کورد- شەهرام عەزیز   جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی یەکێتی لە هەولێر ڕایگەیاند، بەمزووانە لیژنەیەک لەنێوان پارتی و یەکێتیدا دروستدەکرێت و بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان کۆدەبنەوە. . حاجی مەسیفی، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی یەکێتی لە هەولێر بە ناس کوردی ڕاگەیاند "لەدوای دروستبوونی گرژییەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی یەکێتی و پارتی، پەیوەندی تەلەفۆنی لەنێوان ئەندامانی مەکتەبی سیاسی هەردوو حزبدا هەبووە بۆ هێور کردنەوەی دۆخەکە، چونکە هیچ لایەکمان نامانەوێت کێشە لە نێوانماندا هەبێت و کێشەکە هێندەش گەورە نییە". . وتیشی "بڕیارە لیژنەیەک لەنێوان هەردوولادا پێکبهێندرێت و بەمنزیکانە کۆببنەوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بە گفتوگۆ". . لەلایەکی دیکەوە دەربارەی ئەوەی مەسعود بارزانی وەڵامی نامەکەی کۆسرەت ڕەسوڵی دابێتەوە، لەتیف شێخ عومە، وتەبێژی یەکێتی ڕەتیکردەوە زانیاری هەبێت و بە ناس کوردی وت "ئاگاداری بابەتێکی لەوشێوەیە نیم". . دروستبوونی گرژییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی دوای ئەوە دێت ڕۆژی پێنجشەممە 19ی ئەیلولی 2019 لە بازگەی سماقوڵی ڕێگری لە مەحمود سەنگاوی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی کرا بچێتە شاری هەولێر، هاوکات هەر شەوی پێنجشەممە لە سلێمانی تەقە لە لقی چواری پارتی کرا و شەوی دواتر لە هەولێر تەقە لە کۆمیتەی چوار و پێنجی یەکێتی لە هەولێر کرا.