گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەربازگەیەکی حەشدی شەعبی بۆردومانکرا

2019.09.22 - 13:32
سەربازگەیەکی حەشدی شەعبی بۆردومانکرا
ناس کورد- سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سەربازگەیەکی حەشدی شەعبی لە ئەنبار لەلایەن فڕۆکەیەکەوە بۆردومانکرا. . قاسم موسڵیح، فەرماندەى ئۆپراسیۆنەکانى حەشدى شەعبى لە رۆژئاواى ئەنبار ڕایگەیاند، سەربازگەیەکیان لە پارێزگاى ئەنبار کە 120 کیلۆمەتر لەسنورى سوریاوە دورە، لەلایەن فڕۆکەیەکى نەناسراوەوە بۆردومانکراوە. . وتیشى، بۆردومانەکە بەهێز بووە و سەرچاوەکەى نادیارە و هیچ زیانێکى گیانى و ماددى لێنەکەوتووەتەوە. . لاى خۆیەوە، سەرچاوەیەکى ئەمنى بە ناس کوردى راگەیاند، هێرشەکە بۆ سەر سەربازگەى مەرسەنات بووە، کە لیواى ١٣ى تێدا جێگیرە. . هێرشەکە لە دوای ڕۆژێک دێت لە تەواوبوونی "ئۆپراسیۆنی سەرکەوتن" کە لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە کرایە سەر گروپە چەکدارەکان و پاشماوەکانى داعش. . پیشتر چەند جارێک سەربازگە و کۆگای چەک و تەقەمەنییەکانی حەشدی شەعبی لەناوچە جیاجیاکانى عێراق بۆردومان کراوە.