گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

وادەی تۆمارکردنی هاوپەیمانییەکان لە کۆمسیۆن لە تەواوبووندایە

حزبە کوردستانییەکانى کەرکوک تا ئێستا هاوپەیمانێتییەکەیان لە کۆمسیۆن تۆمار نەکردووە [تایبەت]

2019.09.21 - 23:03
حزبە کوردستانییەکانى کەرکوک تا ئێستا هاوپەیمانێتییەکەیان لە کۆمسیۆن تۆمار نەکردووە [تایبەت]
ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح تادێت ئەو ماوە یاساییەى بۆ تۆمارکردنى هاوپەیمانێتییەکانى هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکانى عێراق دیاریکراوە بەرەو کۆتایى دەچێت و هەتا ئێستا حزبە کوردستانییەکانى شارى کەرکوک ئەو هاوپەیمانێتیەیان لە کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان تۆمارنەکراوە کە پێشتر لەسەرى رێککەوتبوون. . حازم ڕودەینی، ئەندامی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانی عێراق، بەناس کوردی ڕاگەیاند:"کۆمسیۆن لە پێنجی ئەیلولی ڕابردووەوە دەرگاى تۆمارکردنى هاوپەیمانێتییەکانى هەڵبژاردنى پارێزگاکانى عێراقى کردەوە و دوا وادەش بۆ تۆمارکردنی ئەو هاوپەیمانێتیانە رۆژى (5ى تشرینی یەکەمی، 2019)یە". . وتیشی : "تائێستا نزیکەی 209 پارتی سیاسی بە شێوەیەکی فەرمی لەلایەن  کۆمسیۆنەوە تومارکراوون، ئەگەر لە حاڵەتێکیشدا هیچ هاوپەیمانییەک درووست نەبوو ئەوا پارتەکان دەتوانن لیستی کاندیدەکانی خۆیان پێشکەش بە کۆمسیۆن بکەن". . بەوتەى کۆمسیارەکەى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق،  لە هەموو عێراقدا تەنها دوو هاوپەیمانی داواکارییان پێشکەش بە کۆمسیۆن کردووە، بەڵام ئەو دوو هاوپەیمانییەش تائێستا ڕێکارە یاساییەکانیان  تەواو نەکردووە. . روونیشیکردەوە، یەکێک لەو دوو هاوپەیمانیانەی کە داواکاریان پێشکەش بە کۆمسیۆن کردووە، هاوپەیمانی عەرەبییە لە کەرکوک، رەتیشیکردەوە تائێستا هیچ هاوپەیمانییەکی کوردی لەشاری  کەرکوک،  لای ئەوان تۆمارکرابێت. . حزبە كوردییەكانی كەركوك، 9ی ئه‌یلولى ئەمساڵ، رێككەوتنێكیان ڕاگه‌یاند بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، تا له‌ڕێی لیستێكی هاوبه‌شه‌وه‌ به‌ناوی “كه‌ركوك كوردستانییە” به‌شداری بكه‌ن. .