گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

 بانكى ناوه‌ندى ئێران: ئه‌مریكا له ‌دۆزینه‌وه‌ى ڕێگه‌ى ترى فشاركردندا شكستیهێناوه‌

2019.09.21 - 14:23
 بانكى ناوه‌ندى ئێران: ئه‌مریكا له ‌دۆزینه‌وه‌ى ڕێگه‌ى ترى فشاركردندا شكستیهێناوه‌
ناس کورد-   به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بانكى ناوه‌ندى ئێران ڕایگه‌یاند، "شكستى به‌رده‌وامى" ئه‌مریكا له‌ ساڵى ڕابردوودا، به‌ڵگه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ى سزاكانى له‌ئێستادا له‌هه‌موو كات زیاتر بێسود ده‌بێت، ئابورى ئێرانیش سەلماندى کە "خۆڕاگره"‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و سزایانه‌. . دوێنێ ئەمریکا سزاى بەسەر بانکى ناوەندى ئێراندا سەپاند، لە چوارچێوەى ئەو سزایانەى کە واشنتۆن بەسەر تاراندا سەپاندوویەتى. . عه‌بدولناسر هیمه‌تى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بانكى ناوه‌ندى ئێران ئەمڕۆ شەممە 21ى ئەیلولى 2019 رایگەیاند "وڵاته‌كه‌مان قۆناغى سزاكانى تێپه‌ڕاندووه‌ و زاڵبووه‌ به‌سه‌ر ئه‌و سزا بازرگانیانه‌ى له ‌ده‌ره‌وه‌ خرابوونه‌ سه‌رى". . ئاماژه‌ى بەوەشكردووه‌، سه‌ركه‌وتنه‌كانى بانكى ناوه‌ندى و جێگیریى بازاڕى ئێران، ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئاڵوگۆڕى بازرگانى ئێران له‌ڕێگه‌ى چه‌ند ده‌روازه‌یه‌كه‌وه‌ بووه‌، كه‌ ئه‌مریكا ناتوانێت سزاى به‌سه‌ردا بسپه‌ێنیت. . سەپاندنى سزا بەسەر بانکى ناوەندى ئێراندا لەلایەن ئەمریکاوە، دواى هەفتەیەک دێت لە هێرشى سەر دامەزراوە نەوتییەکانى سعودیە، کە بەرپرسانى ئەمریکا، ئێرانیان بە بەرپرسیارى هێرشەکە تۆمەتبار کرد و بەرپرسانى ئێرانیش تۆمەتەکەیان رەتکردەوە. .