گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سه‌عدى پیره‌ بۆ ناس کورد: هیچ به‌رنامه‌یه‌ك بۆ كۆبونه‌وه‌ى پارتى و یه‌كێتى له‌ئارادا نییه‌

2019.09.21 - 14:27
سه‌عدى پیره‌ بۆ ناس کورد: هیچ به‌رنامه‌یه‌ك بۆ كۆبونه‌وه‌ى پارتى و یه‌كێتى له‌ئارادا نییه‌
ناس کورد-   ئەندامێکى مەکتەبی سیاسی یەکێتى ڕایگەیاند، لە ئێستادا هیچ به‌رنامه‌یه‌ك بۆ كۆبونه‌وه‌ى پارتى و یه‌كێتى له‌ئارادا نییه‌، دواى ئەوەى بەهۆى رووداوى ڕێگریکردن لە مەحمود سەنگاوى بۆ چوونە هەولێر پەیوەندییەکانى هەردوو حزبەکە روویان لە ئاڵۆزى کردووە. . سەعدى ئەحمەد پیرە ئەمڕۆ شەممە 21ى ئەیلولى 2019 به‌ناس كوردى ڕاگه‌یاند "لەئێستادا هیچ بەرنامەیەک بۆ ئەنجامدانى کۆبونەوەى نێوان مەکتەبى سیاسى یەکێتى و پارتى لەسەر ئەو پرسە لەئارادا نییە ". . لەبارەى ئه‌و ڕێو شوێنانه‌ى یه‌كێتى ده‌یانگرێتە به‌ر، لەبارەى ڕوداوى ته‌قه‌كردن له‌دوو كۆمیته‌ى یه‌كێتى له ‌شارى هه‌ولێر كه‌ شه‌وى رابردوو ڕویدا، ئه‌ندامه‌كه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى وتى "ئاسایش و هێزه‌ ئه‌منییه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ڕووداوه‌كه ‌ ده‌كه‌ن". . دواى ڕوداوى ڕێگریكردن له‌ مه‌حمود سه‌نگاوى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى بۆ چوونه‌ هه‌ولێر‌، كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ جێگرى سكرتێرى ئه‌و حزبه‌ نامه‌یه‌كى ناڕه‌زایى ئاڕاسته‌ى ‌مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى پارتى كرد و داواى وه‌ڵامی کرد لەو بارەیەوە. . تا ئێستا به‌فه‌رمى بارزانى وه‌ڵامى نامه‌كه‌ى كۆسره‌ت ڕه‌سوڵى نه‌داوه‌ته‌وه‌ و پارتیش هیچ راگەیەنراوێکى لەو بارەیەوە دەرنەکردووە، تەنها لەسەر ئاستى حکومەت وەزارەتى ناوخۆ رایگەیاندووە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەن. . لەدواى رووداوى ڕێگریکردن لە مەحمود سەنگاوى، دوو رووداوى تەقەکردن لە بارەگاى لقى چوارى پارتى لە سلێمانى و دوو کۆمیتەى یەکێتى لە هەولێر ڕوویاندا و هێزە ئەمنییەکانیش سەرقاڵى لێکۆڵینەوەن لەو بارەیەوە.