گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گۆڕانکارییەکانى کەشوهەواى شارەکانى هەرێم

2019.09.21 - 10:21
گۆڕانکارییەکانى کەشوهەواى شارەکانى هەرێم
ناس کورد –   بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان، دۆخى کەشوهەوا و پلەکانى گەرماى ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە. . بەپێی راگەیەنراوێکى کەشناسی، ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرماش لە سەرجەم شارەکانی هەرێم گۆڕانکارییان بەسەردا دێت. . بەگوێرەى پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ (شەممە)، پلەکانی گەرما لە هەولێر 40 پلە و لە سلێمانی 38 پلە و لە دهۆک 38 پلە و لە شاری کەرکوکیش 41 پلە دەبێ. . سەبارەت بە پلەکانى گەرماى سبەینێ (یەکشەممە، 22ی ئەیلولی 2019)،  پلەکانی گەرما لەسەرجەم شارەکانی هەرێم نزم دەبنەوە و لە هەولێر 37 پلە و لە سلێمانی 35 پلە و لە دهۆک 35 پلە و لە کەرکوکیش 39 پلە دەبێت.